19/2/2018 03:26 PM

ڕۆژی زمانی دایك، لە زانكۆی سلێمانی

 

هاوكات لە گەڵ ساڵیادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی مەراسیمێكی تایبەت بەو یادە ئەنجام دەدات.
لە وبارەیەوە، پ.ی.د.كاروان عومەر سەرۆكی بەشی زمانی كوردی لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژی چوار شەممە ڕێككەوتی (٢١/٢/٢٠١٨)، كاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی لە هۆڵی  (پ.د.عیزەدین موستەفا ڕەسوڵ) لە ناو كۆلێژی زمان/ كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی زمانی دایك دەكرێتەوە و ئەم یادكردنەوەیە لە لایەن خوێندكارانی بەشی كوردی بە تایبەتی و بەهاوكاری چەند خوێندكارێكی تری بەشی وەرگێڕان و بەشی ئینگلیزی ئەنجام دەدرێت و بیرۆكەی كارەكەش ئەوەیە كە ئەمجارەیان. خوێندكاران چالاكی ئەنجامبدەن  و ئێمەی مامۆستا و فەرمانبەران گوێگرییان بین.
ئاشكراشیكرد، لە هەمان كاتیشدا خولقاندنی ڕۆژێكی كلتوری و فۆلكلۆری بێت لە ناو كۆلێژدا و دەرفەتێكیش بێت بۆ نزیككردنەوەی ئاوەزی خوێندكاران و مامۆستایانی بەشە جیاوازەكان و ئەنجامدانی كاری هاوبەش،كە ئومێد دەكەین لە داهاتودا پڕۆژەی گەورەتر زانستیتری لێبكەوێتەوە.
دەربارەی كارنامەی ڕۆژی زمانی دایك، سەرۆكی بەشی زمانی كوردی لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، كارنامەی یادەكەش بەمشێوەیەیە، لە لایەن خوێندكارانەوە چەند جۆرە خواردنێكی كوردەواری ئامادە دەكرێت و لە بەردەم هۆڵەكەدا دادەنرێت و هەر لە دەرەوەی هۆڵەكە چەند پۆستەرە شیعرێك و وێنەیەك ەڵدەواسرێت، هەروەها  وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و گوێگرتن لە سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب وپێشكەشكردنی چەند وتارێك. 
لە گەڵ خوێندنەوەی چەند دەقە شیعرێكی شاعیری كورد (پ.د. فەرەیدون ەبدول)هەروەها وتنی گۆرانی فۆلكلۆری بە شێوەی تاك و ڕاستەوخۆ لە گەڵ، خوێندنەوەی شیعر لە لایەن. خوێندكارانی بەشی كوردی و وەرگێڕانەوە ، و  پێشكەشكردنی دیالۆگێك لە لایەن خوێندكارانی بەشی ئینگلیزییەوە، و پێشكەشكردنی تابلۆی هونەری هەڵپەركێ لە لایەن خوێندكارانەوەو  ئامادەكردنی یارییەكی زمانی كوردەواری لە لایەن خوێندكارانی بەشی ئینگلیزییەوە، كە دوای تەواوبوونی یادەكە لە دەرەوەی هۆڵەكە لەگەڵ خواردنی كوردەواریدا پێشكەش دەكرێت. 

خاك-هێمن كاكەیی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved