19/2/2018 07:19 PM

هازارد بەڵێنێكی قورس بە هاندەرانی چیڵسی دەدات

ئیدین هازاردی یاریزانی یانەی چێڵسی  پێش رووبەروو بونەوەی یانەكەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە یانە پاڵەوانەكان بەڵێن بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.


هازارد لە تویتێكدا بڵاوی كردووەتەوەكە لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە هەموو هەوڵی خۆی دەدات و گۆڵیش لە بەرشەلۆنە تۆمار دەكات.


هازارد دەڵێت ئەبێت سەركەوتنەكانی بەرشەلۆنە لە ستامفۆرد بریج بوەستێنین و خۆمان بگەینینە قۆناغی داهاتوو .


بریارە سبەی شەو لە نێو خاكی  ئینگلەرا هەردوو یانەی چیڵسی و بەرشەلۆنە رووبەرووی یەك ببنەوە لە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved