كۆمپانیای جونۆن كه كاری دانانی پێوه‌ری میكانیكی ئاو ده‌كات، له ماوه‌ی ڕابردوودا توانیویه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 215 هه‌زار پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان دابنێت، به‌پێی پێشنیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیش هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری نه‌به‌ستبێ به بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت. هۆشیار عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای جونۆن رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ڕابردوو كۆمپانیای جونون له‌لایه‌ن ستافه‌كانی دانانی پێوه‌ری میكانیكی ئاو، توانیویه‌تی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان ببه‌ستێت و له‌ئێستاشدا ده‌ستكراوه به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستبكرێت به خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای گرنگ. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانی له كۆی 165 هه‌زار هاوبه‌شی ماڵ، توانراوه 125 هه‌زار ماڵ پێوه‌ری ئاوی بۆ ببه‌سترێت، ئه‌و ماڵانه‌شی كه تائێستا پێوه‌ریان بۆ دانه‌نراوه له‌سه‌ر ویستی خۆیان بووه. باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سنوری پارێزگای سلێمانی توانراوه نزیكه‌ی 215 هه‌زار پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان دابنرێت. وتیشی، بڕیاره له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاو ده‌ستپێبكات، پێویسته ئه‌و ماڵانه‌شی تائێستا پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه، پێوه‌ره‌كانیان ببه‌ستن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی پێشنیارێكی بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار كردووه كه هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاو نه‌به‌ستێت به‌بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه بكرێت. خاك - به‌شی راگه‌یاندنی كۆمپانیای جونۆن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure