له هه‌ردوو دایه‌نگای جاف تاوه‌رو شاری نه‌ورۆز له سلێمانی، كه‌مپینی ئاوات بۆ منداڵانی نابینا‌و بیركۆڵ راده‌گه‌یه‌نرێت. كه‌ژاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی جاف تاوه‌رو شاری نه‌ورۆز له شاری سلێمانی رايگه‌یاند: منداڵانی هه‌ردوو دایه‌نگه‌كه كه‌مپینێك بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و منداڵانه راده‌گه‌یه‌نن كه قه‌ده‌ر دنیای لێ تاریك كردوون و نابینان، له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت به منداڵی (بیركۆڵ) هه‌ژماركراون. وتیشی: كه‌مپینه‌كه ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك و به بازاڕكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی منداڵانه. سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و كه‌میپنه‌شه‌وه وتی: ئامانجمان هاوكاریكردنی ئه‌و منداڵانه‌و پێدانی بواری زیاتره بۆ راهێنانیان و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ ژیان و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان له هه‌موو بواره‌كاندا. وتیشی: له‌گه‌ڵ چه‌ند دوكان و به‌شێكی ماجدی مۆڵ له شاری سلێمانی به سپۆنسه‌ری رێباز فاوه‌نده‌یشن رێككه‌وتووین، تاوه‌كو بازاڕكردن بۆ ئه‌و منداڵانه بكه‌ن و هه‌روه‌ها خۆشمان له‌وێ به‌شێك دیاریده‌كه‌ین تاوه‌كو هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بیه‌وێت هاوكاری ئه‌و منداڵانه بكات، به بڕه پاره بێت یان كه‌لوپه‌ل هاوكاریان بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌مپینه‌كه رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی واتا 22و23ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure