توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات بەکارهێنانی حەبی پاراسیتامۆڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر هۆڕمۆناتی سێکسی دروست دەکات و ئەگەری توش بوون بە نەزۆکی زیاد دەکات بەپێی توێژینەوەیەك کە زانایانی ڕێکخراوی (Human Longevity) لە شاری سان دیگۆ لەسەر ٤٥٥ کەسی سەرو تەمەن ١٨ ساڵ ئەنجامیان داوە، دەرکەوتووە کە سەرجەمیان بەهۆی بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵەوە کێشەیان لە هۆڕمۆنە سێکسیەکاندا (neurosteroid) بۆ دروست بووە ، کە دەبوو ئەو کێشانە لەدوای ٣٥ ساڵ دووچاری بونایەتەوە. هەروەها توێژینەوەکە کە گۆڤار (The San Diego Union-Tribune) بڵاوی کردۆتەوە ئەوە دەخاتە ڕوو بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ هۆکارێک دەبێت بۆ توشبوون بە نەزۆکی و دروستبوونی منداڵی کەم ئەندام و لەبارچوونی منداڵ. هەر بەپێی توێژینەوەیەکی دیکە کەلەسەر ١٨٨٠ دوانەی ئەوروپی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە پاراسیتامۆڵ کاریگەری و گۆڕانکاری لە مۆتابۆلیزم دا دروستدەکات. خاك-ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure