گریان داده‌ندرێت به یه‌كێك له هه‌سته سروشتیه‌كانی مرۆڤ، كه له ده‌ربڕینی خۆشی یاخود ناخۆشیدا هه‌ندێك جار مرۆڤ ده‌گری. فرمێسك چه‌ند جۆرێكی هه‌یه له‌وانه‌ش: -ئه‌و فرمێسكه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی كه له ژیانی ڕۆژانه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین یاخود ڕووده‌دات دروست ده‌بێت نموونه دوكه‌ڵ ، پیاز ، یاخود ڕه‌شه‌با له‌م كاته‌دا ئه‌و فرمێسكه‌ی كه ده‌ڕژێندرێت چاوه‌كان پاك ده‌كاته‌وه. -فرمێسكی سۆزداری: مرۆڤ كاتێك توشی حاڵه‌تی سۆزداری ده‌بێت وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دۆخه سۆزداریه‌ی كه ھه‌یه‌تی فرمێسك له چاوی دێته‌خواره‌وه . -ئه‌وه‌ش كه‌له‌لایه‌ن جۆگه‌ی فرمێسكه‌وه ده‌رده‌درێت: شله‌یه‌كی دژه به‌كتریایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پڕۆتین، یارمه‌تیده‌ره له هێشتنه‌وه‌ی چاوه‌كان به شێداری . ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك سودی هاتنه‌خواره‌ی فرمێسكن له چاوه‌كان: ١-كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌و پشودانی مرۆڤ. ٢-كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ئازار و چالاكردنی هه‌ستی خۆشی له مرۆڤدا. ٣-ژه‌هری له‌ش ده‌رده‌دات و قه‌له‌قیش كه‌مده‌كاته‌وه، فرمێسك چه‌ند هۆڕمۆنێكی قه‌له‌قی تێدایه جگه له چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمایی له كاتی ڕشتنیان مرۆڤ ڕزگاری ده‌بێت لێیان . ٤-به‌كتریا له‌ناوده‌ببات به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌تواندرێت له پاكردنه‌وه‌ی چاوه‌كان سودی لێوه‌ربگیرێت. ٥-یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كه به‌ئاسانی خه‌وی لێبكه‌وێت، چونكه ده‌ردانی ئه‌و فرمێسكه مرۆڤ هێورده‌كاته‌وه و ئارامیشی پێده‌به‌خشێت.
خاك- كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure