ئەم شەو لەكاتژمێر 10:45 خولەك یانەی بایرن میونشنی ئەلمانی رووبەرووی یانەی بیشكتاش دەبێتە لەنێو یاریگای خۆیدا .
یانەكەی هەرێمی باڤاریا لە ئێستادا باشترین كاتەكانی خۆی بەرێ دەكات چونكە لە خولی ناوخۆی وڵاتەكەی نزیكە لە بەدەست هێنانی نازناوەكەی و لەلایەكی ترەوە بە بونی چەندین ئەستێرەی بەتوانا بەردەوام ئاستی لە هەڵكشاندایە.
هەردوو یانە لە یانە پالەَوانەكاندا چەندین جار رووبەرووی یەك بونەتەوە بەڵام یانە توركیەكە نەیتوانیوە هیچ كان بردنەوە بەدەست بهێنێت.
یانەی بیشكتاش لەم وەرزەی یانە پالەَونەكان توانیویەتی بە یەكەمی گروپ لە قۆناغی كۆمەڵەكان سەركەوتن بەدەست بهێنیـَت و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو بۆیە چاوەرێ دەكرێت بە ئاسانی خۆی بەدەست یانەی باڤاریاوە نەدات.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure