رۆژی 20-2-2018 بۆ یه‌كه‌مینجار بازاڕێك بۆ فرۆشتنی كه‌له‌پولی ده‌ستی و كاری ئافره‌تان كرایه‌وه. ره‌مك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌چه‌ماڵ رایگه‌یاند: ئه‌م بازاڕه ده‌رخه‌ری سیمای جوانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌و هه‌لی كاریشه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی دانه‌مه‌زراون و خولیای كاركردنیان هه‌یه. وتیشی: ئێمه پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مكاره ده‌كه‌ین و داواش ده‌كه‌ین سه‌ردانیان بكه‌ن. هاوكات، چرۆ مه‌سعود خاوه‌نی ماڵی چرۆ بۆ خانمان وتی: له‌م پرۆژه‌یه‌دا خول بۆ خانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و كاره ده‌ستیه‌كانیان لێره ده‌فرۆشین. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure