لە بەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، بڕیارە رۆژی 1/3/2018 ناوه‌ندی 7 ره‌نگه به هاوكاری کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگریت پیشانگایەکی تایبه‌تی بۆ شێوه‌كار (ڕێبوار خالید) به‌ناوی (شانازییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شار) بکاتەوە. پیشانگاکە له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه ده‌كرێته‌وەو تێیدا هونه‌رمه‌ند رێبوار خالید 65 كه‌سایه‌تی له بواره جیاوازه‌كانی ئەدەب و هونه‌رو ئه‌ده‌ب و مێژوو رۆژنامه‌گه‌ریی به‌سه‌ركردۆته‌وه کە به‌شێكه له‌و 200 پۆرترێته‌ی كه بۆ كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره كێشاویەتی. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م جاریشه پیشانگایه‌كی له‌مجۆره كه سه‌رجه‌م كاره‌كان پۆرترێت بێت و به دیجتاڵ دروستكرابن بکرێتەوە. خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure