21/2/2018 11:22 AM

هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی دووگیانبوون

هاوسه‌ران له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریاندا دوودڵن بۆ دروستبوونی منداڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ئاره‌زووی منداڵ ده‌كه‌ن و دووگیانبوونیان دواده‌كه‌وێت توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن.

له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ د.ساره‌ العتیبی چه‌ند هۆكارێك ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتنی دووگیانبوون.

*به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر.

*ناڕێكی له‌سوڕی مانگانه‌.

*زیادبوونی كێشی خانمان ده‌بێته‌ هۆی سستبوونی هێلكه‌دان.

*نه‌خۆشی شه‌كره‌.

*تێكچوونی رێژه‌ی هۆڕمۆنه‌كان له‌ جه‌سته‌دا.

*دوودڵی.

*تێكچوونی سیستمی نانخواردن و كه‌می ڤیتامین و پرۆتین و مادده‌ ئاسنه‌كان له‌ناو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی رۆژانه‌ ده‌خورێت.

*نه‌خۆشی و بوونی كیس له‌سه‌ر هێلكه‌دان.

*زۆر خواردنی مادده‌ی كافایین.

*زۆر خواردنی جگه‌ره‌و مادده‌ی كهولی.

*بوونی ئیلتیهاب له‌ناوچه‌ی زێی خانمان.

*گرێی شێرپه‌نجه‌یی له‌ناو هێلكه‌داندا.

خاك - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved