21/2/2018 03:11 PM

پاراستنی شوێنە وارە دێرینە كانی هەڵەبجە


بە مەبەستی پاراستنی شوێنەواری دێرین و كەلەپوری شاری هەڵەبجە و نۆژەنكردنەوەو بەتایبەت پاراستنی كۆنترین گەڕەكی هەڵەبجە كە گەڕەكی جوولە كەكانە كۆبوونەوەیەك لەشاری هە ڵەبجە بە ڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بە رچاوو لە مامۆستایان و ئەدیبان و نووسەران و مامۆستا عەبدلڕەقیب یوسف، لە شاری هە ڵەبجە كۆبوونەتەوەیەك بە ئامانجی پاراستنی كۆنترین شوێنەواری شارەكە بە ڕیوەچوو كە كەڕەكی جوولە كەكانە.
دكتۆر هێرش محمد ئەمین مامۆستای زانكۆو بە شداربووی كۆبوونەوەكە، بەسایتی خاكی ڕاگەیاند، لەسەر داوای دڵسۆزان و خە مخۆرانی پاراستنی شوێنەوار لەشاری هەڵەبجە ئەم كۆبونەوەیە بەڕێوەچوو، بۆ پاراستنی سیما و شوێنەواری دێرینی شاری هەڵەبجەوە وەك یەكەم قۆناغ گەڕەكی جولەكەكانمان هەڵبژاردوە چونكە دێرینترین و كۆنترین گەڕەكی شاری  هەڵەبجەیەو زیاتر سیماو نەخشە سازی و شوێنەواری دێرینی پێوە دیارەو بڕیاریشە ئەم كۆبوونەوانە بەردەوام بێت بۆ زیاتر كاركردن لەسەر شوێنەواری هەڵەبجەو پاراتنی مێژوە دێرینەكەی.
شایەنی باسە، كۆبونەوەكە لە هۆڵی مۆنۆمێنی هە ڵەبجە ڕۆژی ١٧/٢/٢٠١٨  بە ڕێوەچوو.
خاك-هێمن كاكەیی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved