22/2/2018 09:58 AM

لە چامپیۆنزلیگ رۆما دۆرا و مان یونایتد یەكسان بوو

 لە یارییەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە قۆناغی 16ی ئەو پاڵەوانێتیەدا هەردوو یانەی مان یونایتد و یانەی ئیشبیلیە لە نێو خاكی ئیسپانیادا رووبەرووی یەك بونەوەو یارییەكەیان بە یەكسان بوون تەواو كرد.


هەردوو یانەهەوڵی زۆریان دەدا كە گۆڵ تۆمار بكەن دوای چەندین هەلی تۆماركردن دواجار یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات بۆ هەردولا.


لەیارییەكی تردا یانەی رۆما لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەست نەهێناو توشی دۆران هات.


یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا لەسەر دەستی یانەی شاختاری ئۆكرانی توشی دۆران هات.


یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەكەی ئۆكرانیا كۆتایی هات و یانەی سەركەوتوو لە یاری گەرانەوەدا لەخاكی ئیتاڵیا بریاری لەسەر دەدرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved