22/2/2018 10:06 AM

ریاڵ مەدرید پلەی سێیەمی لالیگای وەرگرتەوە

لە یارییەكی دواخراوی لالیگاداو لە هەفتەی 24ی ئەوخولەدا یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی لیگانس بویەوە .


یانەكەی پایتەخت بە بێ هەریەكە لە گاریس بێڵ و رۆناڵدۆ دەستیان بەیاری كردو سەرەتا یانەی خاوەن یاریگا گۆڵێكیان تۆمار كرد بەڵام ئەوەندەی پێنەچوو ریاڵ مەدرید لەرێگەی لۆكاس فازكوێزەوە ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە پاشان لە نێو كاتژمێری یەكەمدا كاسیمیرۆ ئەنجامەكەی  گۆری و یانەی مەدریدی كردە خاوەن گۆڵی دووەم .


یارییەكە بەوئەنجامە مایەوە هەتا خولەی 90 سێرجۆ رامۆس بە لێدانی سزا ریاڵ مەدریدی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم و سەركەوتنیان تۆماركرد.


بەوبردنەوەیەش ریاڵ مەدرید خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 48 خال َو ئێستا لە پلەی سێەمدایەو ئەوپلەیەی لە یانەی ڤالەنسیا وەرگرتەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved