سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی ژان ژاك ڕۆسۆ ده‌ڵێت:مرۆڤ كه له دایك ده‌بێت، وه‌ك په‌ڕه‌یه‌كی سپی وایه كه هیچی لێ تۆمارنه‌كرابێت. ئیدی ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ره، مرۆڤ فێری دڵڕه‌قی و دڕنده‌یی و په‌روه‌رده‌ی نا ته‌ندروست ده‌كات. بێگومان هه‌موومان ده‌زانین مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و له میانه‌ی ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌رو ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان دیكه، فێری چه‌ندین دیارده‌ی نه‌شیاو، نادروست و نامرۆیی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی كلتووری ئه‌وانی دیكه به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ، یان نێگه‌تیڤ. ده‌شێ مرۆڤ له سه‌ره‌تادا خاوه‌نی چه‌ندین به‌هاو پره‌نسیپی مرۆیی و ئه‌خلاقی بێت و له ژێر كاریگه‌ریی هیچ فشارێكه‌وه، ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت. به‌ڵام زۆرجاریش له ململانێی نێوان تاك و كۆدا، مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌دا، په‌روه‌رده‌ی دروست و نادروست، ئه‌قڵ‌و سۆزدا، به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كان ناتوانن تاسه‌ر شه‌ڕی ئه‌و به‌هایانه بكه‌ن و به‌داخه‌وه ده‌دۆڕێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆمانی پیاوێكی تێكشكاو دا ده‌یبینین. ئه‌و رۆمانه باسی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌راكیشمان له سه‌رده‌می پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه كه ناوی (موراد)ه بۆ ده‌كات. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رۆمانه، سه‌رگوزشته‌ی ژیانی فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌تمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه تیایدا گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆری و مشه‌خۆری، وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه ده‌وریان داوه و پڕكێشی نێوخۆی ده‌كه‌ن. تا دواجاریش به‌داخه‌وه له‌وشه‌ڕه‌دا ده‌دۆڕێت و ده‌چێته سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی حاجی حه‌میدی كاره‌كته‌ره‌كه‌ی تری رۆمانه‌كه. موراد كه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌یه، ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیارییه و دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندازیارێك له وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن داده‌مه‌زرێت، ئیدی ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی مۆڵه‌تدانی دروستكردنی باڵه‌خانه و خانوو. كه هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌و به‌شه چ ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌نده‌ڵی وبه‌رتیل. موراد خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپه ئه‌خلاقیانه‌یه، كه مرۆڤ تاكو نه‌بۆته گه‌نده‌ڵكار،پێی ده‌ناسرێته‌وه. به‌رده‌وام به‌وپه‌ڕی پاكی، ڕاستگۆیی، یاساییانه، كاره‌كانی ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند درهه‌مێك وه‌رده‌گرێت. مووچه‌كه‌ی به شی بژێوی خێزان و دوومنداڵه‌كه‌ی ناكات و ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی ده‌ژی. به‌ڵام ویژدانی ئاسووده‌یه و سه‌ربه‌رزو خاوه‌ن شكۆیه. له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندكاره‌كته‌رێكی دیكه‌ی نێو فه‌رمانگه‌كه‌ی وه‌ك حاجی حه‌مید، كه‌سێكه له به‌رامبه‌ر ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك، بڕێك پاره‌وه‌رده‌گرێت و كه‌سێكی به‌رتیل خۆره. ئه‌و ژیانی جیاواتره له موراد و به شێوه‌یه‌كی شاهانه ده‌ژی. به‌ڵام ویژدان و شكۆی وه‌ك موراد نییه. موراد هه‌رچۆنێك بێت به‌و ژیانه‌ی خۆی ڕازییه. وه‌لێ له ژینگه و ده‌وروبه‌رێك ده‌ژی نموونه‌ی كه‌سانی وه‌ك ئه‌وی تێدا نییه. بۆیه له‌لایه‌كه‌وه به هۆی فشاری حه‌لیمه‌ی خێزانی كه به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشتی ده‌كات كه ئه‌و پیاو نییه و ناتوانێ وه‌كو كه‌سانی تر ژیانی ماڵ و منداڵی دابین بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی حاجی حه‌مید له فه‌رمانگه‌كه‌ی، ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و دوو به‌رداشه وده‌یهاڕن. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێدا به‌م جۆره له نێوان ململانێی له گه‌ڵ خود و ویژدانی خۆی له‌لایه‌ك و حه‌لیمه و حاجی حه‌مید له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌كه‌وێته شه‌ڕ. تاكو دواجار به‌داخه‌وه ئه‌میش فێری هه‌مان ڕه‌فتاری ئه‌وانی تر ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ده‌بێته به‌رتیل خۆروده‌بێته ئه‌و پیاوه تێكشكاوه‌ی كه خۆی ناوی ناوه. ئه‌گه‌ر پێشتر موراد له ژێر فشاری خێزان و هاوپیشه گه‌نده‌ڵه‌كانی دابێت، ئه‌وا له‌مه‌ودوا ده‌كه‌وێته ژێر فشاری ویژدان و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كردوویه‌تی. به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كات كه تاوانێكی كردووه و ئیدی ئه‌و كه‌سێكی دیكه‌ی جیاوازه له‌وه‌ی پێشووتر. ئه‌و چه‌ند درهه‌مێك زۆرتر له مووچه‌كه‌ی به‌هۆی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییانه‌وه ده‌باته‌وه. به‌ڵام تاهه‌تایه ویژدان، كه‌سیه‌تی، شكۆی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی و سه‌ربه‌ستی خۆی ده‌دۆڕێنێت. هه‌روه‌ك خۆشی له رۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت: (كه‌سانی گه‌نده‌ڵ ئازادی و سه‌ربه‌ستیان له كوێ بوو؟) مورادده‌كه‌وێته بارودۆخێكی ده‌روونی ڕوخاوه‌وه. به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كات تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه. بۆیه ژیانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت.به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێ و ترس‌دا ده‌ژی. دیاره ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه ده‌ست بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌بن. به‌وه‌ی كه ڕۆژێك دادێت، ده‌كه‌ونه لێپرسینه‌وه. بۆیه هه‌میشه به دوودڵییه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ژماردن و به‌دواداچوونی كه‌ل و په‌له‌كان، یاخود هه‌ر كارێكی تر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌ن. بێگومان كاتێ گه‌نده‌ڵی ده‌بێته دیارده له فه‌رمانگه‌كان و ده‌بێته به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ناته‌ندروستی تاكه‌كان، ئیدی هه‌وڵده‌ده‌ن مۆركێكی یاسایی به‌و كاره بده‌ن. ده‌یانه‌وێت ڕه‌وایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌ردا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه لای خۆیان و ئه‌وانی تریش دروست بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن كارێكی ئاساییه. بۆیه ده‌بینین له رۆمانه‌كه‌دا زۆرتر له جارێك حاجی حه‌مید به موراد ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌ین، ئاساییه. چونكه له هه‌موو شوێنه‌كانی وڵات به‌م شێوه‌یه كاره‌كان ده‌كرێن. به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته‌كانی به شێكی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كان، كه هوشیاری تاكه‌كان له ئاستێكی نزمدایه. تاكه‌كان له‌و جۆره كۆمه‌لگایانه، له بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری دیارده قێزه‌وه‌نه‌كان ببنه‌وه، ده‌بینین خۆشیان ده‌بن به به‌شێك له‌و كلتووره‌ی هه‌یه. به‌ومانایه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ئه‌ویتر بۆ نه‌یكات. لێره‌وه‌ش حاجی حه‌میدی هاوڕێی موراد به‌رده‌وام مه‌به‌ستێتی ئه‌و هه‌سته لای موراد دروست بكات، كه ئه‌وكه‌سیه‌تییه‌كی دیكه‌ی جیاوازه له‌وان. كه‌سێكی نامۆیه به فه‌رمانگه و به خودی كۆمه‌ڵگه‌ش. تا دواجار ئه‌میش فێری گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. به‌ڵام موراد كاتێ فێری هه‌مان ئه‌و خوونه‌ریته‌ی حاجی حه‌مید و ئه‌وانیتر ده‌بێت، كه ئه‌ویش به‌رتیلخۆری و وه‌رگرتنی پاره‌یه له به‌رامبه‌رجێبه‌جێكردنی ئیشی هاووڵاتییان، ئیدی ده‌بێته مورادێكی دیكه. ده‌بێته ئه‌و مرۆڤه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌هاو پره‌نسیپه مرۆیی و مۆڕاڵیانه له ده‌ست ده‌دات، كه پێشتر هه‌یبوون له ژیانیدا. تا دواجار ده‌بێته پیاوێكی تێكشكاو كه به‌رده‌وام ویژدانی ئازار ده‌چێژی. خوێنه‌ر كه ئه‌م رۆمانه ده‌خوێنێته‌وه، واهه‌ست ده‌كات تاهیر بن جه‌للون باسی كوردستان ده‌كات نه‌ك مه‌راكیش! چونكه گه‌نده‌ڵی و گه‌لێك دیارده‌ی تریش كه له‌و رۆمانه‌دا باسكراون، له كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه هه‌یه. ئه‌و رۆمانه خوێندنه‌وه‌ی گرنگه به‌تایبه‌تیش بۆ گه‌نده‌ڵكاران. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بیزانین گه‌نده‌ڵكاران، چ جۆره كه‌سیه‌تییه‌ك، شكۆ‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان له نێوكۆمه‌ڵگه هه‌یه. من كاتێ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه بوومه‌وه ئه‌وپرسیاره‌م لادروست بوو كه بۆچی موراد هه‌مان كه‌سه پاكه‌كه‌ی پێشووتر نه‌مایه‌وه و له‌و شه‌ڕه‌دا به‌داخه‌وه دۆڕاو و بووه پیاوێكی تێكشكاو؟ به‌ڵام ئاخۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ شه‌ڕی پاره بكات و ته‌سلیم نه‌بێت؟ بێگومان مه‌حاڵه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببوایه، ئێستا گه‌نده‌ڵچی و به‌رتیلخۆران له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌ئه‌بوون. په‌راوێز/پیاوێكی تێكشكاو/رۆمان نووسینی(تاهیربن جه‌للون) وه‌رگێڕانی/ ئازاد به‌رزنجی/ بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ندێشه 2016.. تێبینی/ له‌لاپه‌ڕه 108ی رۆمانه‌كه‌دا، له میانه‌ی گفتوگۆی نێوان موراد پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه و نادیه كه كاره‌كته‌رێكی دیكه‌یه، موراد ده‌ڵێت:(كه ژن و دوو كوڕی هه‌یه). به‌ڵام له ڕاستیدا، كچێك و كوڕێكی هه‌یه نه‌ك دوو كوڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی باسی ده‌كات له رۆمانه‌كه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure