به‌رهه‌مهێنه‌ر كان جۆنز كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند كاری كردووه وه‌ك فرانك سیناترا و رای چارلز ئارسینا فرانكلین پۆڵ سیمۆن‌و مایڵز دافیس چه‌ندینی، به‌ڵام له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری «ڤه‌ڵچه‌ر» له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، كان هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه. ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی كۆچكردوو مایكڵ جاكسۆن «به‌دزینی چه‌ندینی گۆرانی‌و ئاواز له‌هونه‌رمه‌ندانی تر، هه‌روه‌ها گوتبووی گۆرانی به‌ناوبانگی «بیڵی جین» له گۆرانی «سته‌یت ئۆف ئیندیپێندێنس» دزراوه كه پێشتر له‌لایه‌ن كچه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی دۆنا سه‌مه‌ر له‌ساڵی 1982 تۆماركراوه . ئاوازدانه‌ره 84 ساڵه‌كه جگه له تۆمه‌تی دزین به پیسكه‌و چاوچنۆك تۆمه‌تباری كردووه، كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئاشكرای بكات گۆرانی «دۆنت ستۆپ تڵ ی‌و گێت ئینه‌ف» به‌یارمه‌تی كیبۆرد ژه‌ن گریگ فیلینگینز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و ده‌بوایه 10%ی قازانجه‌كه‌ب بدات به‌و به‌ڵام هه‌مووی هه‌ڵگرت بۆ خۆی. جه‌گه له‌وه باوكی مایكڵ جاكسۆن گوتبووی كه كوینسیی جۆنز كان ئیره‌یی به به‌كوڕه‌كه‌ی بردووه‌و چونكه هه‌رگیز كاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وا به‌ره‌داردا نه‌كردووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه جۆ جاكسۆن له‌پێگه‌ی هه‌واڵی «په‌یج پیكس» گوتبووی كه ئه‌گه‌ر لێكچوون له‌نێوان گۆرانیه‌كه‌ی مایكڵ‌و سه‌مه‌ردا هه‌بووبێت ئه‌وا خه‌تاكه یه‌كه‌م كه‌س ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی جۆنز چونكه ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌ردوو گۆرانیه‌كه بووه ئه‌گه‌ر دزرا بێت له‌پێش هه‌موان چانسی ئاشكرا كردنی ئه‌م دزیه‌ی هه‌بووه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure