دوای چه‌ند رۆژێك له دزینی ئامێره‌كه، دزه‌كان ئه‌و ئامێری چه‌لۆ-یه‌یان بۆ مۆسیقاژه‌نی فه‌ره‌نسی ئۆڤۆلی جایر گه‌ڕانده‌وه. كه مێژووی ئامێره‌كه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و نرخه‌كه‌ی 1.3 ملیۆن یۆرۆیه. له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس، خاتوو جایر وتی: له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه كرا، كه‌سێكی نه‌ناسراو بوو. پێی وتم ئامێره‌كه‌ت له ناو ئه‌و ئۆتۆمبیله‌دا دانراوه كه له نیزك ماڵه‌كه وه‌ستاوه. ئامێره مۆسیقییهكه به «ده‌گمه‌ن» هه‌ژمار ده‌كرێت و ساڵی 1737 له شاری ئۆدۆینی ئیتاڵیا دروست كراوه.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure