توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان ڕۆژانە ، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ملبورن کە پێگەی (ناین نیوز)ی ئوسترالی بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوەدەکات لەماوەی ڕابردوودا بونی ٣ هەزار حەڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە لە وڵاتەکدا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان هەبووە بە شێوەیەکی بەردەوام . هەروەها توێژینەوەکە ئەوە دەخاتە ڕوو خواردنەوە گازیەکان هۆکارێکن بۆ توشبوون بە قەڵەوەی ئەوەش ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات . توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات خواردنەوە گازیەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە توشبوون بە شێرپەنجەی (سییەکان، جگەر و پرۆستات)ەوە هەیە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure