به ڤیدیۆ.. له سلێمانى پڕۆژه‌ى دروستكردنى خانه‌ى سۆز بۆ به‌ساڵاچووان راگه‌یه‌نرا له چوارچێوه‌ى گرنگیدان به كه‌سانى به‌ساڵاچوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى له ته‌مه‌نى پیریدا تووشى نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن، مه‌سیحیه‌كانى سلێمانى ئه‌و زه‌ویه‌ى كه سه‌رۆك "مام جه‌لال" بۆ كڵێسا پێشكه‌شى كردبوون، ده‌یكه‌نه خانه‌ى سۆز بۆ به‌ساڵاچووان و منداڵى ساوا‌و پێشكه‌شى سلێمانى ده‌كه‌ن. بۆ خستنه‌ڕووى ئه‌و پڕۆژه‌یه، له‌رێوره‌سمێكدا كه له كه‌نیسه‌ى "ماریوسف" له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو دروستكردنى بیناى خانه‌ى سۆز بۆ به‌ساڵاچووان و منداڵى ساوا راگه‌یه‌ندرا. له‌و رێوره‌سمه‌دا كه خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیه‌كانى شارى سلێمانى ئاماده‌ىبوون، له‌لایه‌ن "برنارد گایله‌ر"ه‌وه كه ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌كه‌یه به‌وردى باس له‌و پڕۆژه‌یه كرا كه له 5 نهۆم پێكهاتووه‌و به ةشێوه‌یه‌كى سه‌رده‌مى ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه وا بڕیاره له 18 مانگدا ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure