له راگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ 24-2-2018 و سبه‌ینێی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه كۆپییه‌كی بۆ خاك نێدراوه، هاتووه: بارانبارین له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كورستان به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوێكی تریان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه: تائێستا به‌راورد به ساڵی رابردوو، له شاری دهۆك كه‌مترین باران باریوه كه رێژه‌كه‌ی ئه‌مساڵی 205 میلیمه‌تره. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ تا رۆژی 23-2-2018 له شاری هه‌ولێر 255-2 میلیمه‌تر باران باریوه، له شاری سلێمانیش 540 میلیمه‌تر باران باریوه. كه هه‌ردوو شاره‌كه به‌راورد به ساڵی رابردوو زیاتر باران باریوه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كانن... خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure