دایكان و باوكان هه‌میشه خوازیارن ته‌ندروستی منداڵه‌كانیان له‌وپه‌ڕی باشیدا بێت، به‌تایبه‌تی له ئێستادا به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه وه‌ك پێویست ناتوانن پارێزگاری له چاویان بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك چه‌ند رێگایه‌ك دیاریكراوه بۆ پاراستنی چاوی منداڵان، ئه‌وانیش: * جوڵاندنی ماسولكه‌ی چاو، زۆر به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان چاو ماندوو ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته ئاستێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ر شاشه‌كان دابنرێت و زۆر نزیك نه‌بێت له چاوه‌وه. * ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا داده‌نیشێت پله‌ی گه‌رمای گونجاو بێت و ڤیتامین (D) بخۆن. *خواردنی گونجاو بخۆن، وه‌ك ماسی، هێلكه، كاڵه‌ك، پرته‌قاڵ، په‌تاته، بیبه‌ر. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure