25/2/2018 09:58 AM

ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە ئاسانی سێ َخاڵی هەفتەیان بەدەست هێنا

لەیارییەكانی هەفتەی 25ی لالیگای ئیسپانیدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە توانیان سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن.

ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا  بە چوارگۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئالاڤێسی بردەوە كە گۆڵەكانی یارییەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و گاریس بێڵ و بەنزیمە دوو گۆڵەكەی تریان تۆماركرد.

بەوبردنەوەیەش یانەی مەدرید خاڵەكانی بوو بە 51 خاڵ و لە پلەی سێیەمی خولەكە دایە.

لەیارییەكی تردایانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەكە پێشوازی لە یانەی گیرۆناكرد لە یاریگای كامپنۆ و یارییەكەی بە نیودەرزە گۆڵ لێ بردەوە .

گۆڵەكانی بەرشەلۆنە سوارێز هاتریكی وتۆماركردو میسی بە دوو گۆڵ و كۆنتینهۆ بە گۆڵێك بەشدارییان كرد.

بەوبردنەوەیەش كە تۆماری كرد یانەی بەرشەلۆنە لە پێشەنگی خولەكە مایەوە بە 65 خاڵ.

بریاریشە ئەمرۆ ئەم یارییان بەكاتی كوردستان ئەنجام بدرێت:
گیتافی-ڤیاریاڵ 2:00ی پاش نیوەرۆ
مەلەكە-ئەتلەنتیك بیلباو 6:15
ریاڵ سۆسیداد-ڤالەنسیا 8:30
ئەتلەنتیكۆ مەدرید-ئیشبیلیە 10:45




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved