به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوهكانیانهوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ئافره‌تاندا ده‌گرن و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی یاسا ده‌كه‌نه‌وه. دیار جه‌مال نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان و له‌میانه‌ی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، له دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی جوانكاری خانمان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاریدا گیراوه. وتیشی: لیژنه‌كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی مادده جوانكاریه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له (شامپۆ، بۆیاخی قژ، ماسكی قژ، سابوونی ده‌موچاو شوشتن، كرێمی له‌ش، ئۆكسجین)دا گرتووه. دیار جه‌مال راشیگه‌یاند: پێكهاته‌ی ئه‌و مادده جوانكارییانه كیمیاییه كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی بهكارهێنانهكهیانهوه پێكهاته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش و مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كانی دروستده‌كات. نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له خانمان ده‌كات له كاتی بازاڕ‌و كڕینیدا گرنگی به مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه بده‌ن كه به‌كارده‌هێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و مادده جوانكاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامێتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure