پێشبینی هاتنی شه‌پۆڵیكی تری بارانبارین ده‌كرێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم، رۆژی دووشه‌ممه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆڵێكی بارانبارین. له‌وباره‌یه‌وه به‌شی پێشبینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا‌و ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و بارانبارین له ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌بارێت. به‌شی پێشبینییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی بارانبارینی پێشبینیكراو بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی به پله‌یه‌ك زۆرترین ڕێژه‌ی بارانی ده‌بێت كه له هه‌ندێك كات ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو جگه له سه‌نته‌ری شاره‌كانی ئه‌م دوو پارێزگایه ناوچه شاخاویه‌كانیشیان ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌یه. هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێرو ناوچه شاخاویه‌كانی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌یه به‌هۆی بارانبارینه‌وه، له‌گه‌ڵ بارانبارین هه‌ندێك كات هه‌وره تریشقه‌ش دروستده‌بێت و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك، له پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانیش خێرای بای زیاد ده‌كات له هه‌ندێك كات بۆ سه‌رو 25 كم له سه‌عاتێكدا، له‌كاتی بارانبارین كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت. خاك - راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure