گۆڤاری (بێلسكا) له یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كانیاندا تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌وجۆره كه‌سانه‌ی كه زیان ده‌گه‌یه‌نن به ژیان و دواڕۆژت، بۆیه له چه‌ند خاڵێكدا روونكردنه‌وه ده‌دات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م كه‌سانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تیان نه‌كه‌یت. 1- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رنامه داده‌نێن و پێكه‌وه بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، به‌ڵام هه‌موو كاتێك له كۆتاییدا به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌شكێنێت و قسه‌ی خۆی ناباته‌سه‌ر، بۆیه باشتره گرنگی به‌و كه‌سانه بده‌یت كه كاتت بۆ دابینده‌كه‌ن و گرنگیت پێده‌ده‌ن. 2- هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه مه‌كه كه ته‌نها له‌كاتی ته‌نگانه‌دا په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كه‌ن یان داوای پاره‌ت لێده‌كه‌ن، چونكه له‌كاتێكدا تۆ پێویستت پێیانبێت هاوكاریت ناكه‌ن به‌ڵام به‌رده‌وام داوای هاوكای له تۆ ده‌كه‌ن. 3- به‌ڵێ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان پاره گرنگه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی پاره ده‌كه‌ن و به‌س پاره‌یان به‌لاوه گرنگه جێگای متمانه نین، ره‌نگه له دواڕۆژدا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تیتان ته‌نها به‌یه‌ك دینار بفرۆشێته‌وه. 4- هه‌موو كه‌سێك قسه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌هه‌موو ناخۆشیه‌ك كه رووده‌دات، دیاره خۆی هۆكاره بۆ دروستكردنی ناخۆشی و شه‌ڕو به‌رده‌وام له‌پشته‌وه قسه‌و بوختان ده‌كات، بۆیه باشتره ژیانت له درامای كه‌سانی تر دوور رابگریت. 5- هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به خۆشی ژیان ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رنامه‌ت هه‌بێت بۆ دواڕۆژو هه‌روه‌ها خۆت دروستبكه‌یت، بۆیه له‌وجۆره كه‌سانه دووربه كه به‌رنامه‌ی دواڕۆژیان نییه ره‌نگه هه‌مان كاریگه‌ریان به‌سه‌ر تۆدا هه‌بێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure