باری ته‌ندروستی قژ زۆر هیلاكه، له هاویندا خۆر‌و له زستانیشدا سه‌رما كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه بۆ قژ، وشككردنه‌وه به موجه‌فیفه‌و به‌كارهێنانی ئوتو قژ ده‌سوتێنن و بۆ ره‌نگكردنی قژیش مادده‌ی كیمیایی به‌كاردێت، ئه‌وانه‌ش به‌هه‌مانشێوه خراپن بۆ باری ته‌ندروستی قژ، به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه ئارایشتكاران زۆرترین هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ته‌ندروستی قژ، تا به‌رده‌وام قژی سوتاو نوێبكرێته‌وه‌و قژت جوان ببێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئارایشكاران رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن خانمان كیراتین هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی قژ باشتربێت، قژی بریقه‌دارو ته‌ندروست له ئێستادا له‌سه‌ر مۆدێلات باوه، بۆ قژ زیاتر گرنگی به كوالێت ده‌درێت، چونكه قژ رووخساری خانمان جوان ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌رگری لێبكه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و باش پارێزگای له قژت نه‌كه‌یت، ئه‌وا فۆلومه له قژدا نامێنێت، واتا له‌كاتێكدا كیراتین بۆ قژت هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی قژت ته‌ندروست بێت و قژت پڕبێت، ده‌بێت باش به‌رگری بكه‌یت تا قژت به شێوه‌یه‌كی جوان بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بریقه‌ی قژ كه‌مده‌بێته‌وه‌و سه‌رتاڵه‌كانی قژت ده‌سوتێت ئه‌گه‌ر باش به‌رگری كیراتینه‌كه نه‌كه‌یت، زۆر گرنگیشه بزانیت كه ره‌نگكردنی قژ كیراتین ده‌كوژێت و كیراتین به قژته‌وه نامێنێت. خاك – س/ ترێندیتایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure