26/2/2018 02:49 PM

مەحمودی مەلا عیززەت،لەلێكۆڵینەوەیەكی زانستی وئەكادیمی نوێدا

 
ڕەخنەگر وئەكادیمی پ.د.زاهیر لەتیف كەریم لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەنجامداوە بەنێوی" هۆكارییەكانی ئەرستۆ لەنێو "كاروانی بێ كۆتایی"مەحمود مەلاعیززەت دا"كەبەم زوانە بڵاودەبێتەوە ودەكەوێتە بەردەست خوێنەرانەوە.
ئەم لێكۆڵینەوەیە لەڕێگەی دوو جەمسەری سەرەكییەوە كاری كردووە،یەكەمیان،ئاماژەكردن بەهۆكارییەكانی ئەرستۆ، كەلەبنەڕەتدا بابەتێكی فەلسەفی ولۆژیكییە وهەتا ئێستا نەهاتۆتە بواری دەقە ئەدەبییەكان بەگشتی وگێڕانەوەگەرییەكان بەتایبەتی.هۆكارەكانیش بریتین لەچوار جۆر.هۆكارە كەرەستەیی ومیتریاڵییەكان وهۆكارە وێنەیی ونەخشەییەكان وهۆكارە كارایی وكارامەییەكان وهۆكارە ئامانجەییەكان.دوهەمیان،بەگەرخستنی چەمكە ڕەخنەییە نوێیەكان بەتایبەتی توێكارییەكانی دوای تازەگەرایی.بابەتی پراكتیكی لێكۆڵینەوەكەش بریتیە لەكتێبە بەنرخەكەی مامۆستا مەحمودی مەلا عیززەت بەنێوی"كاروانی بێ كۆتایی".ناوەڕۆكی ئەم كتێبە تەواو دەچێتە نێو چوارچێوەی هۆكارییەكانی ئەرستۆ وە وەك ئەوەی كەرەستەی بابەتەكە بریتی بێت لەكوردایەتی وپاڵەوانی گێڕەوەر نەخشە وپلانێكی توندی ڕۆشنبیری وبوێری وخۆڕاگری بۆ داڕشتووە وكەسی بزوێنەریش خودی بكەری گێڕەوەرە كەمەحمودی مەلا عیززەت خۆیەتی.لەكۆتایدا ئەم كەرەستە ونەخشە وخودە بەئەزموونە چەند ئامانجێك دروست دەكەن

خاك- هێمن كاكەیی.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved