یەکێک لە گەورەترین ناوە هندییەکانی هۆڵیود و سەرمایەدارەکانیان پرینکا چۆپرا، ئەکتەرو نمایشکارو گۆرانیبێژو دەرهێنەرە، لە دایکبووی ١٨/٧/١٩٨٢ی ناوچەی جەمشیدپوری هندستانە لە دایک و باوکێکی هندی. چۆپرا ساڵی ٢٠٠٠ بۆتە شاجوانی هیندستان و دواتر جیهانیش، لەو بارەیەوە دەڵێت کاتێک سەرقاڵی خوێندن بووم دایکم وێنەکەمی ناردبوو بۆ پێشبڕکێی شاجوانی و دواتر کە پەیوەندیان پێوەکردم نەمدەزانی چی بکەم، باوکم زۆر پشگیری کردم و وتی بەردەوامبە، هیچ لە خەیاڵمدا نەبوو سەرکەوتووبم و ببمە شاجوان. دوای ناسراوبوونی بە هۆی شاجوانییەوە چۆبرا بۆ یەکەمین جار ساڵی ٢٠٠٢ لە فیلمێکی هیندیدا رۆڵیبینی و بە وتەی خۆی سەرەتا حەزی لەو کارە نەبووە بەڵام دواتر قۆناغ بە قۆناغ بووە ئەکتەر و لە هیندستانەوە بۆ هۆڵیود و بەشداری زیات لە ٥٠ فلیمدا کردیە ئەستێرەیەکی جیهانی. چۆپرا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان دەستنیشان کراوە و یەکێکە لەو ئەستێرانەی بڕێکی زۆر لە داهاتەکەی لە بواری خێرخوازی خەرج دەکات و دەڵێت خۆم بە بەشێک لە هەژاران دەزانم چونکە لە سەرەتای تەمەنم هەژاریم بینیوە.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure