به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه كهولیه‌كاندا ده‌گرن و ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی كرین یان خواردنه‌وه‌ی دڵنیابنه‌وه له مێژووی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی. ئه‌و خواردنه‌وه كهولیانه‌ی له‌لایه‌ن لیژن هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بیره‌یه له جۆری (ئفیس ماڵت)ه، كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه شیاوی خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنان نییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مجۆره خواردنه‌وه ده‌كرن، به‌رله‌وه دڵنیابنه‌وه له ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان هه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌ربچێت مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی دروستده‌كات. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure