27/2/2018 07:02 PM

راهێنەری یانەی پاریس هەرەشە لە ریاڵ مەدرید دەكات

ئونای ئیمری راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لە نوێترین لێدوانیدا هەرەشە لە یانەی مەردید دەكات.


راهێنەرەكەی یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت یانەی ریاڵ مەردی رێگەی هاتنی بۆ پاریس دەزانێت بەڵام نازانێت لێرە چی چاوەرێیان دەكات.


ئیمری باس لە پێكانەكەی نیمار دەكات و دەڵێت كاریگەری لە سەر ئاستی یانەكەمان نابێت ئێمە تەنها ئەو یاریزانەمان نیە بەڵكو چەندین ئەستێرەی تر لە یانەكەهەیەو هەوڵی بردنەوە لەریال َمەدرید دەدەین لە یانە پاڵەوانەكان.


بریارە یاری گەرانەوەی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ریال َمەدرید لە خاكی فەرەنسا بەرێوە بچێت كە لە یاری پێشودا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەسودی یانەكەی ئیسپانیا بە كۆتا هات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved