د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: له رابردوودا حكومه‌تی عیراق ته‌نها ئابڵوقه‌ی ئابوری نه‌ده‌داین، به‌ڵكو كاری ده‌كرد تا ئابڵوقه‌ی زانستیشمان بخاته‌سه‌ر، به‌ڵام به‌هه‌وڵی پڕۆفیسۆره‌كان كه له زانكۆكان وانه‌یان ده‌وته‌وه، خوێندن له زانكۆكان په‌كی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆوه بینی و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان توانرا ده‌یان و سه‌دان مامۆستا پێبگه‌ن. 71 پڕۆفیسۆری خانه‌نشینكراو رێزیان لێ‌نرا ئه‌و وته‌یه‌ی د.یوسف گۆران رۆژی 27-2-2018 له‌میانه ئه‌و مه‌راسیمه‌دا هات كه تایبه‌تبوو به رێزگرتن له 71 پڕۆفیسۆری خانه‌نشینكراو له ته‌واوی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و مه‌راسیمه‌دا كه له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له دیوانی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی زانكۆكان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژنه‌وه‌ی زاستی به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ره‌تادا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شكران. پڕۆفیسۆره‌كان كه‌ڵه‌زانای هه‌ڵكه‌وتوو و گه‌وره‌ی ئه‌كادیمیاكانی هه‌رێمه‌كه‌مانن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا د.كه‌ریم ساڵح عه‌بدول راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه وتاری به‌خێرهێنانی خوێندنه‌وه، له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان رایگه‌یاند: ئێوه‌ی پڕۆفیسۆرانی خانه‌نشینكراو كه‌ڵه‌زانای هه‌ڵكه‌وتوو و گه‌وره‌ی ئه‌كادیمیاكانی هه‌رێمه‌كه‌مانن و په‌روه‌رده‌كارو فێركار‌و مامۆستا‌و رێنیشانده‌ری خوێندكارانن، هه‌روه‌ك پێگه‌یه‌نه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكارانی ماسته‌رو دكتۆران و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌شن، بۆیه كۆمه‌ڵگه قه‌رزای ئێوه‌یه‌و ئه‌م مه‌راسیمه‌ش لایه‌نێكی كه‌مه له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئێوه له رابردوودا پێشكه‌شتان كردووه. ئه‌م رێزلێنانه ته‌نها رێزگرتن نیه له لایه‌نی زانستی هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كدا جه‌ختی له گرنگی ئه‌م مه‌راسیمه كرده‌وه‌و وتی: من ئه‌مڕۆ خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم له خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێزدام، ئه‌و رێزلێنانه‌ش ته‌نها رێزگرتن نیه له لایه‌نی زانستی ئێوه، به‌ڵكو رێزگرتنه له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری ئێوه، كه له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی خزمه‌تكردنتاندا پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌تان كردووه. توانا‌و به‌هره‌ی پڕۆفیسۆره‌كان بووه هۆكاری به‌دیهێنانی ئه‌مڕۆ له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی روو له پرۆفیسۆره‌كان وتی: ئێمه خۆمان به قه‌رزاری ئێوه ده‌زانین، ده‌بوایه ئێمه زیاتر به‌ده‌م ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئێوه بهاتباین، چونكه توانا‌و به‌هره‌كانی ئێوه له زانكۆكان بووه هۆكاری به‌دیهێنانی ئه‌مڕۆ. وتیشی: ئاشكرایه ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسی و ئابوریه‌ی دووچاری هه‌رێمه‌كه‌مان بووه‌ته‌وه بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م چه‌ندین كاری له‌و شێوه‌یه. حكومه‌تی عیراق كاری ده‌كرد تا ئابڵوقه‌ی زانستی بخاته‌سه‌ر كوردستان وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك له مێژووی قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه، د.یوسف گۆران رایگه‌یاند: له رابردوودا حكومه‌تی عیراق ته‌نها ئابڵوقه‌ی ئابوری نه‌ده‌داین، به‌ڵكو كاری ده‌كرد تا ئابڵوقه‌ی زانستیشمان بخاته‌سه‌ر، به‌ڵام به‌هه‌وڵی ئێوه‌ی به‌ڕێز كه له زانكۆكان وانه‌تان ده‌وته‌وه، پڕۆسه‌ی خوێندن په‌كی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆوه بینی و له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه توانرا ده‌یان و سه‌دان مامۆستا‌و پرۆفیسۆرو پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر پێبگه‌ن. پڕۆفیسۆره‌كان پێشه‌نگی پێگه‌یاندنی كادیرانی زانستی و هه‌وڵه ئه‌كادیمیاكانی كوردستانن له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له رۆڵی گرنگی ئه‌و پڕۆفیسۆرانه له بونیادنانی زانكۆكان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ كرد‌و وتی: ئێوه پێشه‌نگی پێگه‌یاندنی كادیرانی زانستی و هه‌وڵه ئه‌كادیمیاكانی ئه‌م هه‌رێمه بوون، ئێوه بونیادنه‌ری ئه‌و بناغه زاستییه بوون كه ئه‌مڕۆ به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینرێت، كه نه‌وه‌یه‌كی باشی پێگه‌یشتوو له‌ڕووی زانست و زانیارییه‌وه لێ به‌رهه‌م هاتووه، هه‌روه‌ك د.یوسف گۆران به پڕۆفیسۆرانی خانه‌نشینبووی زانكۆكانی راگه‌یاند: ئێمه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و كاروانه ده‌بین و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی زیاتر له په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ما زانستی و ئه‌كادیمییه جیهانییه‌كان و ستانداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بین. ده‌بێ زانكۆكان سوود له ئه‌زمونی پڕۆفیسۆره خانه‌نشینكراوه‌كان وه‌ربگرن هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا د.حه‌مه نه‌جم جاف به نوێنه‌رایه‌تی پڕۆفیسۆره خانه‌نشینكراوه‌كان وتارێكی پێشكه‌شكرد، له وتاره‌كه‌یدا سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ رێزلێنان و ئاوڕلێدانه‌وه له پڕۆفیسۆره خانه‌نشینكراوه‌كان، هیواشی خواست ئه‌م رێزگرتنه ببێته نه‌ریتێكی ساڵانه، هه‌روه‌ك داواشی له زانكۆكان كرد سوود له ئه‌زمونی و شاره‌زایی ئه‌م پرۆفیسۆرانه وه‌ربگرێت. دابه‌شكردنی سوپاس و پێ‌زانین و خه‌ڵات و دیاری له به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌دا، له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆكان سوپاس و پێ‌زانین و خه‌ڵات و دیاری وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پڕۆفیسۆره خانه‌نشینكراوه‌كان دابه‌شكرا، كه ژماره‌یان 71 پرۆفیسۆر بوو. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure