28/2/2018 09:28 AM

چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی فڵچه‌ی ماكیاژ

خانمان به‌گشتی گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ماكیاژ ده‌ده‌ن بۆ جوان ده‌رخستنی رووخساریان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگی به‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌ ده‌ده‌ن بۆ ره‌نگكردنی پشتچاو و روومه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌ساسیش فڵچه‌ پێویسته‌.

جگه‌له‌وه‌ی كه‌ رۆژانه‌ خانمان گرنگی به‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌ ده‌ده‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا پاكڕاگرتنی فڵچه‌ له‌یاد ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وام فڵچه‌ی ماكیاژ پاكبكه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی فڵچه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی پێستت به‌رده‌وام باشبێت و هه‌روه‌ها رووخسارت له‌ میكرۆبه‌ زیانبه‌خشه‌كان دوور رابگریت، به‌م رێگایه‌ فڵچه‌كانت پاكبكه‌ره‌وه‌.

سه‌ره‌تا فڵچه‌كان ته‌ڕ بكه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی سابون جوان بیانشۆو له‌سه‌ر په‌لی ده‌ستت بخشێنه‌ تا هه‌موو ماكیاژه‌كانی لێده‌بێته‌وه‌، دواتر به‌ خاولی وشكی بكه‌ره‌وه‌و له‌ناو كلێنسدا دایبنێ تا شێوه‌ی فڵچه‌كان تێكنه‌چێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved