كه‌مخوێنی به یه‌كێك له نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا فاكت و هۆكاری ده‌ره‌كیش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی هۆكاربێت تا توشی كه‌مخوێنی ببێت. له جیهانی پزیشكی و زانستیدا كه‌مخوێنی پۆڵێنكراوه بۆ زۆر هۆكار، له‌وانه: 1- بۆماوه‌یی: واته به‌گشتی كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی تالاسیمیان، كه ئه‌مانه خۆیان له زگماكه‌وه توشبوون و پێویسته رۆژانه‌و به‌رده‌وام چاودێری بكرێن به وه‌رگرتن و راگرتنی باڵانسی خوێن. 2- بوونی دیارده‌ی نه‌خۆشی ژنانه‌ی به‌رده‌وام، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی سوڕی مانگانه‌یان زوو زووه. 3- ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی مادده‌ی پرۆتین زۆر به‌كارده‌هێنن، به‌تایبه‌ت بۆ له‌شجوانی. 4- كه‌می مادده‌ی (فۆلیك ئه‌سید) یان (B12). چاره‌سه‌ركردن 1-زۆر خواردنی (سڵق و سپێناغ و سه‌وزه‌و گۆشتی سور). 2-خواردنی ئه‌و ماددانه‌ی ڤیتامین C زۆره وه‌ك لیمۆو پرته‌قاڵ و كێوی. 3-نه‌خواردنه‌وه‌ی یان كه‌مخواردنی چا یان نیسكافه یان قاوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure