28/2/2018 02:52 PM

دوای هەشت ساڵ لە ونبوونی دۆزرایەوە

وەزارەتی رۆشنبیریی فەرەنسا رایگەیاند کە پۆلیسی ئەو وڵاتە لەکاتی گەڕان و پشکنیندا توانیویانە تابلۆیەکی بەناوبانگی هونەرمەند(ئەدگار دیگا) بدۆزنەوە کە ماوەی هەشت ساڵە ونبووەو دیارنەماوە.
پۆلیس ئەوەی راگەیاندووە کە تابلۆکەیان لەناو پاسێکدا دۆزیوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر سەرنشینیشی تێدا بووە، بەڵام هیچ کام لەو سەرنشینانە خۆیان نەکردۆتە خاوەنی تابلۆکە.
هەروەها دوای دۆزینەوەی تابلۆکە شارەزایانی بوارە هونەرییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەو تابلۆیەی دۆزراوەتەوە نووسخە ئەسڵییەکەیەو کۆپی نییە.
شایانی باسە ئەم تابلۆ بەناوبانگەی هونەرمەند(ئەدگار دیگا) ساڵی 2009 لەکاتی گواستنەوەی بۆ یەکێک لەمۆزەخانەکان ونبوو.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved