28/2/2018 03:01 PM

دانیمارک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی با وە ژمارەی پێوانەیی شکاند

لەم دواییانەدا دانیمارک سەرکەوتنی پێوانەیی بەدیهێنا لە بەدەستهێنانی پێویستییەکانی بۆ کارەبا لە ڕێگەی تۆڕباینەکانی کارەباوە کە بە بــــا ئیش ئەکەن بۆ ساڵی 2017، لە کاتێکدا کە نەیتوانی بگات بەو ژمارە پێوانەییە لە ساڵی 2016، حکومەتی دانیمارک بە هیوایە و هانی دەوڵەتانی تر ئەدات بۆ پەیوەندیکردن و بەکارهێنانی ئەو دەستکەوتە لە وزەی کارەبا.
دانیمارک ڕۆڵی پێشەنگ ئەبینێت لە وزەی بــــا دا، توانیویەتی کۆی گشتی پێداویستیەکانی لە کارەبا بە هۆی وزەی بـــاوە بە دەستبهێنێت بۆ ماوەی 24 سەعات لە مانگی ئازاری 2017 دا، ئەم دەستکەوتانە جدیەت و پەرۆشی دانیمارک ئەسەلمێنێت بۆ ئەو ئامانجەی کە پلانی بۆ داناوە بۆ ئەوەی بتوانێت دەستبەرداری بەکارهێنانی خەڵوز ببێت بە تەواوی بە گەیشتنی ساڵی 2030.
دانیمارک لەسەر هێڵێکی ڕێک ئەڕوات بەرەو سەرچاوەی تازەوە بوو لە وزەدا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵدانە جیهانییەی لە ئارادایە بۆ ئەوەی بەتەواوی بتوانرێ کە سەرچاوەی وزەی خەڵوزی بەکارنەهێرێت بۆ بەدەستهێنانی وزە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە سودی ناوخۆیی باشیشی هەیە، گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی تۆڕباینی بـــــا ی کۆمپانیایەکی دانیمارکییە و ناوی فیستاس ویند سییستمزە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی دانیمارکی خاوەنی %٥٠ ی پشکەکانی کۆمپانیای ئۆرستدە کە گەورەترین کارپێکەری کێڵگەی بەرهەمهێنانی وزە بـــــای دەریاییە لە جیهاندا.
دانیمارک پشتگیری پڕۆژەکانی وزەی بــــای کردوە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، لارس کرستیان لیلهوت وەزیری وزەی حکومەتی دانیمارک قسەی کرد بۆ دەزگای بلۆمبێرگ و وتی، هەوڵدانەکانیان و ڕەنجەکەیان بەمزووانە سەرکەوتنی باش بەدەست دەهێنێت، ئیتر پێویستیان نابێت بە پێشکەشکردنی پشتگیری تری زیادە، بەڵام پیویستە دەوڵەتانی تر کە وزە بەرهەمبهێنن بە هۆی بـــــاوە ئەگەر بیانەوێت وەک خەڵاتێکی گەورەی سەرچاوەی وزەی تازەوەبوو لە مەودایەکی فراواندا، باشترین نموونەیش بۆ ئەمە ووڵاتی بریتانیایە کاتێک کە هەڵسا بە بەدەستهێنانی وزە لە ڕێگەی سەرچاوەی وزەی بـــــاوە کە ئەمەیش بە دوو ئەوەندەی هەژمار ئەکرێت کە بە هۆی خەڵوزەوە بە دەستی ئەهێنا لە ساڵی ڕابردوودا، ئەڵمانیاش بووە بە گەورەترین وڵات بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە ڕووی پەروانەی بــــاوە.
ئەمەریکاش توانیویەتی دەستکەوتی دیار بەدەستبهێنێت، تۆڕی ویلایەتی کالیفۆڕنیا توانیویەتی %67 ی پێویستییەکانی کارەبایی بەدەستبهێنێت بە پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی نوێبوەوە لە 13ی ئایار ی2017، کۆمپانیای ئەمازۆن هەڵساوە بە دروستکردنی کێڵگەیەکی بـــــا لە ویلایەتی تەکساس کە ئەتوانێت کارەبا بدات بە 90 هەزار ماڵ.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved