1/3/2018 09:40 AM

ئەتلەنتیكو َمەدرید بە سوپەر هاتریكی كریزمان بردیەوە و بەرشەلۆنەش یاری هەیە

لەیارییەكانی هەفتەی 26ی خولی لالیگای ئیسپانیادا یانەی هیندییە سورەكانی شاری مەدرید توانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت.


یارییەكە لە نێو یاریگای مۆنتریپۆلیتانۆ ئەنجام درا كەتایبەتە بە یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید ,بەسودوەرگرتن لە یاریگاو هاندەر یانەكەی سیمۆنی توانی بە چوارگۆڵی بێ وەڵام لەبەرامبەر یانەی لیگانس سەركەوتن تۆمار بكات.


گۆڵەكانی یارییەكە هەرچوار گۆڵ ئەنتۆنیو َكریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری ئەویانەیە لە لەخولە كەكانی 26 و 35 و 56 و 67 دا تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیەش ئەتلەنتیكۆ بە سود وەرگرتن لە شكستی ریال َمەدرید بە تەواوی خۆی لە پلەی دووەم جێگیر كردو لە بەرشەلۆنەی پێشەنگ نزیك بویەوە .
بریارە ئەمشەو ئەم یارییانەش بەكاتی كوردستان لە كۆتای یارییەكانی هەفتەی 26 دا بەرێوە بچێت:


ریاڵ بیتس-ریاڵ سۆسیداد 9:30
بەرشەلۆنە-لاس پالاماس11:00
لیڤانتی-ئالاڤێس11:30




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved