1/3/2018 11:04 AM

دابەشكردنی نەوت بەبێ بێ بەرامبەر دەستپێدەكات

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست خاك كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە رایگەیاندووە لە رۆژی 3-3-2018 وە پڕۆسەی دابەشكردنی بەشە سوتەمەنی یەك بەرمیل نەوتی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بەبێ بەرامبەر بەسەر دانیشتوانی شارۆچكەی تەوێڵەو دەوروبەریدا دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێت و رۆژی 4-3-2018 هەمان بەرمیلە نەوت بەسەر دانیشتووانی ناحیەی بیارەدا دابەشدەكرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە پێویستییەكانی وەرگرتنی بەرمیلە نەوتەكە كراوە كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
١-پێناسی باری كەسی
٢-فۆڕمی خۆراك یاخود كارتی زانیاری
٣-پسوڵەی وەرگرتنی نەوت


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved