لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ئابووری له مانگی شوبات-دا ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر كاڵا‌و شمه‌كی جۆراوجۆری نه‌شیاو بۆ به‌كارهێناندا ده‌گرن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابوورییه‌وه له بازگه‌و چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕی 19 تۆن و شه‌ست و حه‌وت كیلۆگرام خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌رجه‌میان خراپبوون و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین. وتیشی: ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له به‌رواری 2.1 تاوه‌كو 2.28 ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، پێكهاتوون له (خواردن و خواردنه‌وه، شیره‌مه‌نی، سه‌وزه‌و میوه، مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، چه‌ره‌سات، شیرینی و خوارده‌مه‌نی له‌قتونراو، بۆن و مادده‌كانی جوانكاری خانمان) كه سه‌رجه‌میان پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان وتیشی: به‌شێك له‌و كاڵا‌و شمه‌كانه له شوێنی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌كه‌و به‌شێكیش له به‌رهه‌مه رووه‌كی و گۆشت و شیره‌مه‌نیه‌كان، پاش ره‌وانه‌كردنی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێترنه‌ری سلێمانی بڕیاری له‌ناوبردنی بۆ ده‌درێت و له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه،له‌ناوبراون. گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌سوپاسه‌وه كه ئاسایشی ئابووری هه‌میشه هاوكاری ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، به پێدانی زانیاری له‌سه‌ر هه‌بوونی كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو یاخود ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كاڵا‌و شمه‌كه گوماناویه‌كان و ره‌وانه‌كردنی بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پشكنین. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure