قائیمقامیه‌ت: بومه‌له‌زه مه‌ترسی بۆسه‌ر باڵه‌خانه‌كان دروست نه‌كردووه لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی شوبات بڵاوده‌كاته‌وه‌و دڵنیایی ده‌داته دانیشتوانی سیتیه‌كان و خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كان كه بوومه‌له‌رزه‌كان مه‌ترسی بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كان دروست نه‌كردووه. ئاوات عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه رایگه‌یاند: كاری لیژنه‌كه به‌دواداچوون و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتییه له ته‌لارو باڵه‌خانه‌كانداو ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی كه پێویسته له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كان بكات، تا رێگری یان كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان بكرێت، كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی. وتیشى: له مانگی شوباتدا سه‌ردانی (80) باڵه‌خانه‌مان كردووه، كه 38 شوێن له كه‌موكورتی باڵه‌خانه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان دیاریكراوه‌و ئاگاداركراونه‌ته‌وه به چاككردنیان، هه‌روه‌ها 10 خاوه‌ن باڵه‌خانه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به چاككردنه‌وه‌ه‌ی كه‌موكورتی باڵه‌خانه‌كانیان كه له (كامێرای چاودێری، ئامێری هه‌ستیاری مه‌ركه‌زی و پاوده‌ری ئاگری كوژێنه‌ره‌وه) پێكهاتوون. سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی وتیشی: به مه‌به‌ستی دڵنیاییبوونه‌وه له سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان له سیتیه‌كاندا پاش رووداووی بومه‌له‌رزه‌كانی ماوه‌ی رابردوو، لیژنه‌كه‌مان سه‌ردان و پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌و شوێنانه زیاتر كردووه، ده‌ركه‌وت كه بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌نها چه‌ند درزێكی بچوك له دیواره‌كاندا نه‌بێ هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ باڵه‌خانه‌كان دروست نه‌كردووه. راشیگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان له كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای بواره‌كه‌ن و پێكهاتوون له نوێنه‌رانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، به‌رگری شارستانی، ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، كه‌موكورتییه‌كان به شێوه‌ی راپۆرت لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه تا رێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگیرێته‌به‌ر. سه‌باره‌ت به جۆری سزای سه‌رپێچیكاران سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سزا به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ی دیاریده‌كرێت كه پابه‌ند نه‌بوونیه‌تی به مه‌رج و رێنمایه‌كانی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان، به غه‌رامه ده‌ستپێده‌كات و به داخستنی شوێنه‌كه كۆتایی دێت پاش ئه‌وه‌ی له دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. خاك - قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure