له وڵاتی میسر دادگایه‌ك بڕیار ده‌دات هونه‌رمه‌ند شیرین عه‌بدولوه‌هاب بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی به نیشتمانه‌كه‌ی كردووه كه میسره. ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاكه‌ی میسر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه شیرین عه‌بدولوه‌هاب له ئیمارات له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاهه‌نگێكی سازكردووه، له ئاهه‌نگه‌كه‌یدا هه‌وادارێكی ئاماده‌بوو داوای لێكردووه گۆرانی (مشربتش من نیلها) بڵێته‌وه، له‌و گۆرانیه‌یداو له‌و ئاهه‌نگه‌یدا شیرین وتویه‌تی كه هاووڵاتیان ئاوی رووباری نیل نه‌خۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی نه‌بن. دواتر ئه‌و به‌شه‌ی ئاهه‌نگه‌كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه هه‌روه‌ها بووه هۆی نیگه‌رانی هاووڵاتیانی میسر، به‌وپێیه‌ی میسرییه‌كان شانازی به رووباری نیل و ئاوی نیله‌وه ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شیرین روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا داوای لێبووردنی له هاووڵاتیانی میسر كرد. به‌ڵام سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر له دادگایه‌كی ئه‌و وڵاته داوای یاساییان له‌سه‌ر شیرین تۆماركرد‌و پاشان له قازانجی شیرین كۆتایی نه‌هات و دادگاكه بڕیاریدا كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌به‌ر ئه‌و سوكایه‌تیكردنه به ئاوی نیل و میسرییه‌كان و نیشتمانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ زیندانی بكرێت. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا شیرین هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه‌و بگره له پۆستێكیدا وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه گرتویه‌تی. له لایه‌كی تریشه‌وه ئاژانسه‌كانی میسر ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شیرین به كه‌فاله‌تی 500 هه‌زار جونه‌یی میسری ئازادكراوه. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure