خانمی پێشووی كۆشكی سپی میشێل ئۆباما به‌چاپ گه‌یاندنی كتێبی یاده‌وه‌ریه‌كانی له‌مانگی 11ی داهاتوودا به‌ناوی « بووم» راگه‌یاند . خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكای پێشوو كتێبه‌كه‌ی به ئه‌زموونێكی زۆر تایبه‌ت وه‌سفكرد، هه‌روه‌ها خانمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا باراك ئۆباما گه‌یشتوونه‌ته رێك كه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌زگای چاپی پنگوین راندۆم هاوس بۆ به‌چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كه‌و رێكه‌وتنه‌كه به‌بڕی 30 ملیۆن دۆلار پێك هێنراوه. كتێبی یاده‌وه‌ری خانمه یه‌كه‌مه‌كان زۆربه‌ی كات زۆرترین فرۆشی هه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌رێی كتێبی یاده‌وریه‌كانی مێشێل ئۆبامان، چونكه له ته‌واوی جیهان هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌و هه‌روه‌ها تائێستا چیرۆكی خۆی به‌ورده‌كاری باس نه‌كردووه. تا ئێستا ته‌نها كتێبێكی هه‌یه له‌ساڵی 2012 بڵاوكرایه‌وه به‌ناونیشانی له ئه‌مریكا پێگه‌شتووه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به باراك ئۆبامای هاوسه‌ری تا دوو كتێبی به‌ناونیشانی «خه‌ونه‌كانی باوكم»و «بوێری هیوا»، هیشتا كاتی دیاری نه‌كردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی یاده‌وه‌ریه‌كانی.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure