به‌شێكی زۆر له كه‌ڵه نووسه‌رانی جیهانی (هۆنراوه‌نووسان، چیرۆكنووسان، رۆماننووسان، شانۆنووسان) منداڵانیان فه‌رامۆش نه‌كردوون، به‌شێك له نووسینه‌كانیان، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان نووسیوون، به شێوازێكی ئاسانترو كورتترو به زمانێكی شیرین بۆیان داڕشتوون، له‌وانه‌ش (تۆڵستۆی، چارلـز دیكنز، ڤیكتۆر هۆگۆ، پۆشكین، ئۆسكارد وایڵد، تاگوور، مه‌كسیم گۆرگی، ئه‌حمه‌د شه‌وقی،...) له هۆنراوه‌نووسانی كوردیشمان (ئه‌حمه‌دی خانی، فایـق بێكه‌س، پیره‌مـێرد، زێـوه‌ر، گـۆران، هـه‌ژار موكریانی، قـانیع،....) (ئه‌لیكسی ماكسیمۆڤیتش بیشكۆڤ) كه به نازناوی ئه‌ده‌بی (مه‌كسیم گـۆرگی) ناسراوه‌و نووسینه‌كانیشی هه‌ر به‌م ناوه‌وه نووسیون و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه. كه‌ڵه رۆماننووس و چیرۆكنووس و شانۆنووس و وتارنووس و چالاكوانێكی سیاسی روسییه، خاوه‌نی شاكاره رۆمانی جیهانی (دایـك: ١٩٠٧)ـه. مه‌كسیم گۆرگی به دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی راستیی ئه‌ده‌بی و به سه‌ركرده‌ی شۆڕشیكی ئه‌ده‌بی له روسیا ده‌زانرێت؟ مه‌كسیم گۆرگی له (٢٨ی/ ئادار/١٨٦٨) دا، له شاری (نێژنی نۆڤگورۆد) له رووسیا له‌دایكبووه.. ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بوو، باوكی (مه‌كسیم پیشكۆڤ) كۆچی دوایی كرد.. دایكی ( ڤارڤارا كاشیرنیا) دووباره شووی كرده‌وه، نه‌نكی و باپیری (باوك و دایكی باوكی) ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنیان گرته ئه‌ستۆیان.. باپیره‌ی پیاوێكی ره‌ق و توندوتیژو گرژ بوو.. به‌ڵام نه‌نكی ئافره‌تێكی به‌سۆزو میهره‌بان و نه‌رم بوو، مه‌كسیم گۆركیی زۆر خۆشده‌ویست.. شه‌وانه به شێوازێكی شیرین چیرۆكی فۆلكلۆری خۆشی بۆ ده‌گێڕایه‌وه.. ئه‌م چیرۆكانه بوونه ئیلهام بۆ ئه‌وه‌ی گۆرگی هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی چیرۆك نووسین بكات.. به‌هۆی ده‌ستكورتی ماڵی نه‌نكییه‌وه، مه‌كسیم گۆرگی له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵێیه‌وه ناچاربوو كاربكات.. چه‌ندین كاری قورس و سه‌ختی كرد كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ناگونجان وه‌كو ئشكردن له نانه‌وه‌خانه، مانگی به دوو رۆبل.. ته‌مه‌نی نۆ ساڵان بوو دایكیشی كۆچی دوایی كرد.. دوایش نه‌نكیشی كۆچی دوایی كرد.. گۆرگی به مردنی دایكی و، به‌تایبه‌تیش نه‌نكی كه زۆر خۆشه‌ویستی و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له دڵیدا هه‌بوو، غه‌م و ناخۆشی و كه‌سه‌رێكی زۆر چووه دڵییه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی زۆر تێكردن.. ژیـان بۆ منداڵێكی بێنازی بێ دایك و بێ باوك زۆر ناخۆش و سه‌خت بوو.. چونكه هیچ داڵده‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو رووی لێبكات.. ماوه‌یه‌ك وێڵ و سه‌رگه‌ردان وده‌ربه‌ده‌ربوو.. به روسیادا ده‌سوڕایه‌وه.. شوێنێكی نه‌بوو تیا بسره‌وێت.. له ته‌مه‌نی نۆزده ساڵاندا، له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێ پاره‌یی و بێكه‌سی، هه‌وڵی خۆكوشتنی دا.. خۆی برینداركردو خه‌ریكبوو بمرێت. به‌ڵام زۆرجار ژیانی سه‌خت و تاڵ و پڕ له مه‌ینه‌تی و كاره‌سات، وا له مرۆڤ ده‌كات كه زیاتر بڕوای به خۆی هه‌بێت و خۆڕاگربێت و بێ هیـواو نائومـێد نه‌بێت.. دۆخه ناخۆشه‌ی به كۆتایی ژیان و جیهان نه‌زانێت.. به گه‌شبینییه‌وه بگه‌ڕێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی تری به‌خته‌وه‌ری و خۆشی.. بۆیه مه‌كسیم گۆرگی په‌شیمان بۆوه، كورد وته‌نیش: "له دوای ته‌نگانه شێنه‌یی دێت" گۆرگی ده‌ڵێ: "تا مرۆڤ زیاتر تاڵی بچێژێت.. زیاتر برسیی خۆشییه‌كانی ژیان ده‌بێت" ده‌شڵێ: "جیهان وه‌ك شه‌وێكی تارێك وایه.. هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت چرای خۆی داگیرسێنێت".. مه‌كسیم گۆرگی له ساڵی (١٨٩٢) له‌گه‌ڵ (كاترینا بیشكۆفا) دا كه چالاكوانێكی بواری مافه‌كانی مرۆڤ بوو، هاوسه‌رگیرییان كرد.. دوو كوڕیان بوو. مه‌كسیم گۆرگی به منداڵی زۆر حه‌زی له قوتابخانه‌و له خوێندن بوو، ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر پێمیان بوتایه، پێتده‌خوێنی، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممان له گۆڕه‌پانی (نیكۆڵا یێڤسكی) دا، چینی داركاریت ده‌كه‌ین، بێگومان رازی ده‌بووم" زۆرحه‌زیش ده‌كرد كه بچێته زانكۆ‌و خوێندنی باڵا ته‌واوبكات.. به‌ڵام هه‌ژاری و سه‌رگه‌ردانی رێگربوون له رووی ئه‌م حه‌زو هیـوایه‌ی. زۆریش له قوتابخانه‌دا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو، بچڕ بچڕ ده‌چوو.. به‌ڵام زۆری ده‌خوێنده‌وه.. یه‌كێك له‌و په‌رتوكانه‌ی كه خوێندییه‌وه‌و سه‌رسامی بوو، په‌رتوكی (زه‌رده‌شت وای وت)" له نووسینی بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی (نیتشه). گۆرگی له ساڵی (١٨٩٠) دا به نووسینی كـورته چیرۆك، ده‌ستی به نووسین كرد‌و بڵاویانی كردنه‌وه.. له ساڵی (١٨٩٢)دا یه‌كه‌مین چیرۆكی خۆی نووسی و بڵاویكرده‌و كه له‌ژێر ناونیشانی (ماكـار چـۆردا)دایه.. چه‌ندین چیرۆكی تری به دوای ئه‌م چیرۆكه‌دا نووسسی و بڵاویكردنه‌وه.. دوایش ده‌ستی به رۆمان نووسین كرد، چه‌ند رۆمانێكی به‌رزی هه‌یه.. زیاتریش به رۆمانی (دایك) ناوبانگی ده‌ركرد كه به‌یه‌كێك له شاكاره رۆمانه جیهانییه‌كان و كراوه به فیلمیسینه‌مایی.. كه وه‌ریانگێڕاوه بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان نووسه‌ر رووناكبیرو سیاسه‌تمه‌داری كوردمان خوالێخۆشبوو مامۆستا (كه‌ریمیحیسـامی) رۆمانی (دایك)ی له زمانی فارسییه‌وه وه‌گێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی.. هه‌روه‌ها گۆرگی چه‌ند شانۆیه‌كی سه‌ركه‌وتووشی نووسیوون، زۆربه‌یان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا نمایشكران.. به ده‌یان وتار‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و سیاسیشی نووسیوه.. هاوڕێتیشی له‌گه‌ڵ لینین و ستالین‌دا هه‌بوو. شایه‌نی باسیشه وشه‌ی (گۆرگی) له زمانی روسیدا، مانای (تـاڵ) ده‌گه‌یه‌نێت.. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نازناوه‌ش ل لایه‌ن مه‌كسیم-ه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ژیانه تاڵ و سه‌خت و ناخۆش و پڕ كاره‌سات و كوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تییه‌ی كه گه‌لی روسی له‌سایه ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ریدا ده‌یانچێشت.. ئه‌م راستییه‌شی به چاوی خۆی بینی.. هه‌روه‌ها بۆ ژیانی تاڵ و سه‌ختی منداڵی و هه‌رزه‌كاری خۆی.. بۆ ژیانی تاڵی دایكه به‌دبه‌خته‌كه‌ی كه به ده‌ست مێردی دووه‌مییه‌وه گیریخواردبوو.. كه پیاوێكی مه‌یزه‌ده‌و هه‌میشه سه‌رخۆش و توندوتیژ بوو، ده‌ستی له دایكی ده‌وه‌شاندو هـه‌ر خه‌فه‌تیشه‌وه مرد.. ئه‌م هه‌موو تاڵییانه، وای له مه‌كسیم كرد كه وشه‌ی (گـۆرگی: تـاڵ) بكات به نازناوی ئه‌ده‌بی و به‌م ناوه‌وه بنووسی و بڵاوبكاته‌وه. گۆرگی سه‌رگوڕشته‌ی ژیانی خۆی له سێ به‌شدا نووسیوه‌ته‌وه، دوو به‌شیان باس له تاڵییه‌كانی قۆناغی ژیانی منداڵی و له قۆناخی هه‌رزه‌كاری و له ژیانی سه‌خت و تاڵی خه‌ڵكی ده‌كات. مه‌كسیم گۆرگی له ته‌مه‌نی (٦٨) ساڵیدا له ساڵڕۆژی (١٨ی/ یونی/١٩٣٦)دا له شاری مۆسكۆدا كۆچی دوایی كرد.. له گۆڕه‌پانی سوور، له بن دیواری كرملین دا، له ریزی شۆڕشگێڕان و نه‌مره‌كانی روسیادا به خاكیان سپارد. ئه‌ده‌بی مـنداڵان له روانینی مه‌كسیم گۆرگییه‌وه: ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمانه ئاوڕدانه‌وه‌و روانینی مه‌كسیم گۆرگییه له ئه‌ده‌بی منداڵان.. كه رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو له گه‌شه‌كردنی و پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌بی منداڵانی روسی دا.. داواشی له نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی منداڵانیش كرد.. كه هه‌وڵی داهێنان و تازه‌گه‌ری بده‌ن له ئه‌ده‌بی منداڵان دا. گۆرگی ده‌ڵێ: "منداڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هێمای بێتاوانی و پاكی و خێر‌و راستی و جوانییه.." له باره‌ی شێوازی نووسینیش بۆ منداڵان، ده‌ڵێ: "پێویسته به‌هه‌مـان شێوازی نووسین بۆ گه‌وره‌كان.. هه‌ر به‌و شێوازه‌ش بۆ منداڵان بنووسین، به‌ڵام به ئاستێكی باشتر"ل ه روانینی ئه‌وه‌وه، پێویسته نووسین بۆ منداڵان، به‌پێی خواست و ئاره‌زووه‌كانی منداڵان بێت، نه‌ك به‌پێی ویستی نووسه‌ران.. گۆرگی ته‌نها به قسه پابه‌ندی ئه‌م بیروباوه‌ڕو روانینانه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو زۆرجار له‌گه‌ڵ منداڵان خۆشیان داده‌نیشت و لێی ده‌پرسین: حه‌زتان له چ جۆره نووسینێكه؟ جارێكیان به فه‌رمی به ناردنی نامه ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك له منداڵانی روسیا كرد: "ئـاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی چی ده‌كه‌ن..؟" له زیاتر له دوو هـه‌زار منداڵه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی پێگه‌یشت، نووسیبوویان له "هه‌مـوو شـتێك". مه‌كسیم گۆرگی له‌م وه‌ڵامه‌وه، له گرێ و له رێنماییه‌كانی گه‌وره‌كـان وازیهێناو ده‌ستبه‌رداری فیزو خۆبه‌گه‌وره‌زانین بوو.. چووه نێو جیهانی وه‌نه‌وشه‌یی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی منداڵانه‌وه.. جیهانی راستی و پاكی و بێتاوانی، گوێی له هیـوا و خواست و راز‌و له خه‌ونه شیرین و سه‌وزه‌كانیان ده‌گرت.. بۆیه مه‌كسیم گۆرگی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی له ده‌سته‌واژه‌ی "هه‌مـوو شتـێك"دا چڕكرده‌وه. مه‌كسیم گۆرگی، ماڵه‌كه‌شی كردبوو به ژوانگه‌یه‌كی نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی منداڵان، زۆرجار له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشت و گوێی لێده‌گرتن.. باس و تاوتوێ نووسین و ئه‌ده‌بی منداڵانی له‌گه‌ڵ ده‌كردن.. بۆچوونه‌كانی و رێنمایی و ئامۆژگارییه‌كانی پێده‌وتن.. چه‌ند جارێكیش كێبڕكێی بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان سازكرد.. خه‌ڵاتی رێزلێنانی به نووسه‌رانی تێكسته باش و براوه‌كان ده‌به‌خشی.. شایه‌نی باسیشه مه‌كسیم گۆرگی، گه‌وره‌ترین ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانی له روسیادا دامه‌زراند.. كه هۆكارێكی گرنگ و هانده‌ربوو، بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی ئه‌ده‌بی منداڵانی روسی. له تێڕوانینی گۆرگییه‌وه پێویسته ئه‌ده‌بی منداڵان، هاوڕه‌وت بێت له‌گه‌ڵ پـه‌روه‌رده‌ی نوێ‌دا.. په‌روه‌رده‌ش په‌روه‌رده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.. په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش به لای گۆرگییه‌وه، ئه‌نجامدانی كاری شۆڕشگێڕانه‌یه.. رزگاركردنی مێشكی منداڵانه له خه‌یاڵی پـووچ و له دابونه‌ریتی به‌سه‌رچووی سواو.. ده‌بێت منداڵان به شێوازێك گـۆش و په‌روه‌رده بكرێن، كه زیاتر له داهـاتوو بڕوانن، وه‌ك له‌وه‌ی ئاوڕ له رابردوو بده‌نه‌وه. گۆرگی ده‌ڵێ: "كاروانی رابردوو ناتگه‌یه‌نێت به‌هیچ شوێنێك" مه‌به‌ستی گۆرگیش ئه‌وه نییه، كه هێڵی راست و چه‌پ به‌سه‌ر رابروودا بهێنین و له‌به‌رچاوی منداڵانی بخه‌ین، یا له ره‌گه‌وه ره‌گكێشی بكه‌ین.. چونكه ئه‌مـڕۆ له دوێنێ له‌دایكبووه، سبه‌ینێش له ئه‌مـڕۆ له‌دایكده‌بێت، ئه‌وه‌ی رابردووی نه‌بێت، ئه‌مڕۆو داهاتووشی نابێت.. مه‌به‌ستی گۆرگی ئه‌وه‌یه، پێویسته به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه‌و روون، به‌بێ ئارایش و رتووش، باسی رابردوو بۆ منداڵان بكه‌ین.. له‌مرووه‌وه ده‌ڵێ: "پێویسته زانیاری له خزمه‌تی منداڵاندا بێت.. منداڵانیش وا رابهێنین كه بیر له داهـاتوو بكه‌نه‌وه".. مه‌كسیم گۆرگی، جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی چیرۆكه كۆنه میللـیه‌كان ده‌كاته‌وه، كه گرنگییان هه‌یه له گه‌شه‌كردنی هۆش و هزری منداڵان، له هه‌ستكردنیان به داهێنان له هونه‌رو ئه‌ده‌بدا، له ده‌وڵه‌مه‌نكردنی زمانیان، له به‌خشینی چـێژو خۆشی و شادی پێیان. خاك - ره‌زا شوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure