4/3/2018 08:52 AM

فیلمی ئێستا كچێك نیشتمانمه‌ له‌ هیندستان نمایشده‌كرێت

فیلمی "ئێستا كچێك نیشتمانه‌" له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئیدریس مه‌حمودیان به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئاشتی له‌ هیندستان ده‌كات.

ئه‌و فیلمه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ئیدریس مه‌حمودیان هونه‌رمه‌ندی سه‌قزییه‌و له‌ به‌شی كێبه‌ڕكێی فێستیڤاڵی ئاشتی هیندستان وه‌رگیراوه‌.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ دژه‌ شه‌ڕه‌و له‌سه‌ر سنوور ڕووده‌دات و ژیانی سه‌ر سنووره‌كان نمایشده‌كات و ناوی فیلمه‌كه‌ له‌ دیوانێكی شاعیری ناوداری كورد شێركۆ بێكه‌س وه‌رگیراوه‌.

ئیدریس مه‌حمودیان گه‌نجێكی شاری سه‌قزه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تائێستا كورته‌ فیلمێكی به‌ناوی كۆلاره‌و فیلمێكی درێژی به‌ناوی ده‌نگێك له‌ ناوچه‌ی تیله‌كۆ به‌رهه‌مهێناوه‌و كورته‌ فیلمی كۆلاره‌ به‌شداری فێستیڤاڵه‌كانی ئیسفه‌هان و له‌نده‌نی كردووه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved