4/3/2018 09:53 AM

ریاڵ مەدرید سێ گۆڵی تۆمار كردو ئەمشەو بەرشەلۆنە یاری لوتكە ئەنجام دەدات

لە یارییەكای هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا پێشوازی لە یانەی خیتافی كرد.


یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەكەی شاری مەدرید بە كۆتایی هات كاتێك بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی تۆماركرد.


گۆڵەكانی یارییەكە گاریس بێڵ گۆڵێك  و دوو گۆڵەكەی تر رۆناڵدۆ تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیەش ریاڵ مەدرید خاڵەكانی بوو بە 54 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە.


بریارە ئەمشەو كاتژمێر 6:15 خولەك لە نێو یاریگای  كامپینۆ هەردووی یانەی بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگاو پێشەنگی خولەكە رووبەرووی یانەی ئەتلەنتیكو َمەدریدی دووەمی خولەكە دەبێتەوە .


لە ئەگەری بردنەوەی یانەی ئەتلەنتیكو َمەدرید ئەوا جیاوازی نێوان هەردوو یانە دەبێتە دوو خاڵ و یەكلایی بوینەوەی نازناوەكە بۆ بەرشەلۆنە قورستر دەكات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved