5/3/2018 10:30 AM

مانسیتی یاری لوتكەی بردەوەو خۆی لە نازناوەكە نزیكتر كردەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 29ی پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر سیتی یاری لوتكەی هەفتەدا توانی سەركەوتن تۆمار بكات.


یارییەكە لە نێو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانەی مان سیتی بەرێوە چوو ,كورانی گواردیۆلا توانیان سەركەوتن تۆمار بكەن  بە سەر یانەی چیڵسی  پاڵەوانی وەرزی رابردوو خۆیان لە نازناوەكە نزیكترت بكەنەوە .


یارییەكە بە تاكە گۆڵێكی بێرناندۆ سیلڤا كۆتایی هات لە گێمی یەكەمدا تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیەش مانچستەر سیتی توانی خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 78 خاڵ و بە تەنها پێشەنگی خولەكەیان گرتووە و نزیكترین ركابەری یانەی لیڤەرپوڵە كە خاوەنی 60 خاڵە واتە 18 خاڵ لە پێشە یانەكانی دووەم و سێیەمەوەیە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved