5/3/2018 10:45 AM

بەتاكە گۆڵێكی میسی بەرشەلۆنە ئەتلەنتیكۆی تێپەراند

لە یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی لالیگادا یانەی بەرشەلۆنە توانی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر بكات كاتێك سەركەوتنی لەم هەفتەیەدا تۆماركرد.


یارییەكە لە یاری لوتكەی هەفتە بەرێوە چوو كاتێك بەرشەلۆنە پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیكۆی پلەی دووەمی كرد.


لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە توانی لە خولەكی 23 دا بە لێدانێكی راستەوخۆ تاكە گۆڵی یارییەكە تۆماربكات.


بەوگۆڵەش تۆماری كرد توانی مێژوو بنوسێتەوە سەرەرای گۆڵەكە كە سێ خاڵی یانەكەی بەدواوەوە بوو توانی ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 600 گۆڵ لە ژیانی وەرزشی بەرز بكاتەوە .
ئێستا بەرشەلۆنە خاوەنی69 خاڵەو ئەتلەنتیكۆش بە 61 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved