1- به‌كارهێنانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ئێستادا بووه‌ته كرده‌وه‌یه‌كی رۆژانه‌و مرۆڤه‌كان به‌گشتی گرنگی پێده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا هاوسه‌ران لایكی وێنه‌ی كه‌سانی تر ده‌كه‌ن یان كۆمێنت ده‌نووسن، ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی ناڕه‌حه‌تی له‌نێوان هاوسه‌راندا. 2- جیاوازی بیركردنه‌وه‌و بۆچوونه‌كانی هاوسه‌ران یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین خاڵه كه ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی ناخۆشی، هه‌رچه‌نده جیاوازی بۆچوونه‌كان ئاساییه به‌وپێیه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌موویان له‌یه‌كتر جیاوازن. 3- غیره‌كردن یه‌كێكه له‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه له‌نێوان هاوسه‌راندا كه ناخۆشی له‌سه‌ر دروستده‌بێت، به‌بۆچوونی پزیشكانی ده‌روونی غیره‌كردن به‌پێی سنوور ته‌ندروسته له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا، به‌وهۆیه‌ی له‌هه‌ستێكی خۆشه‌ویستییه‌وه دروستده‌بێت، بۆیه باشتره تێگه‌یشتن هه‌بێت له‌سه‌ر غیره‌كردن و هاوسه‌ران له‌یه‌كتر جیانه‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه. 4- بیرۆكه‌و داڕشتنی به‌رنامه بۆ دواڕۆژ كرده‌وه‌یه‌كی دروسته، له‌كاتێكدا به‌رنامه‌كانتان جیاوازن له‌یه‌كتر هه‌وڵبده‌ن پێكه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌ن و به‌ئاگابن له‌سه‌ر ویستی یه‌كتر. 5- چۆنیه‌تی شێوازی ژیان له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریدا ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی ناخۆشی، به‌وهۆیه‌ی خانمان به‌گشتی هه‌راسان ده‌بن له‌كاتێكدا مێرده‌كانیان گرنگی به‌ڕاگرتنی پاكوخاوێنی ناوماڵ ناده‌ن، هه‌روه‌ها ژن ده‌یه‌وێت مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیریدا شێوازی ژیانی زگوردی بگۆڕێت به‌پیاوی خێزاندار. 6- له‌هه‌مانكاتیشدا هاوسه‌ران زۆرترین هه‌راسان ده‌بن به‌په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی، به‌وهۆیه‌ی كه هاوسه‌ران بۆچوونیان جیاوازه له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی ژیانی رابردوو پێش هاوسه‌رگیری، به‌وهۆیه‌ی كه له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانی خێزانیان ناگونجێت، بۆیه له‌گه‌ڵ چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیری هاوسه‌ران نابێت هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سانێك بكه‌ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure