رامان سامان ساڵح یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پێكهاتوون له‌چه‌ند یارییه‌ك كه له رێگه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.له‌مڕۆدا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان منداڵانی به‌زۆری به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نائاسایی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له شاره‌زایان بڕوایانوایه كه كاریگه‌ری باشیشی هه‌یه. زۆر به‌كارهێنانی یارییه ئه‌لیكترۆنیایه‌كان هه‌ندێكجار ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار به‌كارنه‌هێنرێن.به‌كارهێنه‌ری یارییه ئه‌لیكیرۆنییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م یارییه ئه‌لكترۆنییانه چه‌ند جۆرێكی جییاوازی هه‌یه، وه‌ك:Xbox،pc ،smartphone ، play station… ،ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌كار هێنه‌رێنه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌بێت. شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: زۆر به‌كارهێنانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بێته‌هۆی كزبوونی چاو و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هزر و مێشكی مرۆڤ هه‌یه و هه‌ستی بیستنیش لاواز ده‌كات. له‌به‌رامبه‌ردا له‌نووسینێكدا له‌پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی(لغه العصر)، هبه ماهر، ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، 4% سروشتی منداڵان به‌ره‌و توندوتیژیی زیادی كردووه به‌هۆی ئه‌ویارییه ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه هانی منداڵان ده‌ده‌ن بۆ توندوتیژیی. له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن: یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ نموونه وه‌ك{ئینده‌ر گراوند}كه له‌سه‌ر ده‌ستی د. هنك هودمیكار، دروستكراوه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كارامه‌یی جوڵه‌ی منداڵ هه‌بووه. به‌ڕای هه‌ندێك له‌شاره‌زایان به‌كارهێنانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له شوێنی تاریكی‌دا و به‌بێ بوونی هیچ جۆره سه‌رچاوه‌ی رووناكییه‌ك كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر چاوی مرۆڤ ده‌بێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه‌ی به‌هۆی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه دروستبوون پێویستی به‌وه‌یه كه له ماڵ‌و قوتابخانه رێنمایی منداڵه‌كان بكرێت تا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م یارییه ئه‌لیكترۆنییانه به‌كارنه‌هێنن و رۆژانه ته‌نها ماوه‌ی 2 كاتژمێر ئه‌م یارییه ئه‌لیكترۆنییانه به‌كاربهێنن و شوێنی تایبه‌ت به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی منداڵ هه‌بێت تاوه‌ك ئه‌و یاریانه‌ی كه‌بۆ منداڵان گونجاو نییه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر منداڵ هه‌یه به‌كاری نه‌هێنن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure