له‌میانه‌ی زنجیره چالاكییه‌كانی زانكۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان (8ی مارس) سه‌نته‌ری خوێندنی جێنده‌رو توندوتیژی له زانكۆی سلێمانی رۆژی 6-3-2018 هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی جۆراوجۆر له‌ژێر ناونیشانی (ژن ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵه). چالاكییه‌كان بریتین له چاندنی نه‌مام زه‌یتون له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، رێپێوانی هێمنانه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه بۆ كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، خه‌ڵاتی رێزلێنان، راگه‌یاندنی پرۆژه‌كانی داهاتوو، ئه‌نجامدانی پانێلێك. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بڕیاره رۆژی 8-3-2018 ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌و یه‌كێتی ژنانی كوردستان پێشانگایه‌كی ئیشی ده‌ست بكه‌نه‌وه، كه تیایدا به‌شداربووه‌كان به كاری ده‌ستی و خواردن به‌شداری ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌م پێشانگایه له شاری سلێمانی و كه‌لارو ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و نوێترین جوانكارییه‌كانیان له‌بواری كاری ده‌ستی له‌و رۆژه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure