6/3/2018 03:25 PM

خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران

لەڕۆژانی رابردوودا مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی خولی نەوەدەیەمینی «خەڵاتی ئۆسکار» لەویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا بەڕێوەچوو بەمشێوەیە: فیلمی The Shape of Water چوار خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشرا کە بریتیبوون لەخەڵاتەکانی باشترین فیلم. باشترین دەرهێنان بۆ گویلێرمۆ دیل تۆرۆ. باشترین بەرهەم و دیزاین بۆ پۆل دێنمان و شەین ڤیو و جێف مێڵڤن. باشترین موزیك بۆ ئەلیکساندەر دێسپلات. هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرایە گری ئۆڵدمان بۆ رۆڵبینینی لە فیلمی Darkest Hour. خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن-یش بەخشرایە فرانسس ماکدۆرماند بۆ رۆڵبینینی لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri. خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ ڕۆڵی لاوەکی بەخشرایە سام رۆکیل بۆ رۆڵبینینی لەفیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri. خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ ڕۆڵی لاوەکی بەخشرایە ئەلیسۆن جوتی بۆ رۆڵبینینی لەفیلمی I, Tonya. خەڵاتی باشترین دیزاینی جلوبەرگ بەخشرایە مارک بریجس لە فیلمی Phantom Thread. خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی بەخشرایە سبستیان لیلیۆ بۆ فیلمی A Fantastic Woman. خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بەخشرایە برایان فوجل و دۆن کۆگان لە فیلمی Icarus. فیلمی Get Out خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێبەخشرا. خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن-یش بەخشرایە لی ئونکریچ و دارل ئەندەرسۆن بۆ فیلمی Coco. خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بەخشرایە فیلمی The Silent Child. خەڵاتی باشترین گۆرانی-ش بەخشرایە فیلمی Remember Me, Cocoو بەخشینی چەندین خەڵاتی تر.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved