7/3/2018 11:45 AM

توێژینەوەیەکی نوێ: سێڵفی بە ڕێژەی ٣٠% لوت گەورەتر پیشاندەدات


توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات وێنەی سێڵفی قەبارەی لوت بە ڕێژەی ٣٠% گەورەتر لە قەبارەی سروشتی پیشاندەدات

بە پێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (جاما)ی تایبەت بە نەشتەرگەری جوانکاری بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی ( کاریگەریەکانی سێڵفی لەسەر دەموچاو) بەهۆی وێنەی سێڵفیەوە ڕێژەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بەتایبەت نەشتەرگەری جوانکاری لووت زیادی کردووە.
توێژینەوەکە باس لەوە دەکات ، لە وێنەی سێڵفیدا بەهۆی نزیکی هاوێنەی کامێرەی مۆبایل لە دەموچاو قەبارەی لوت بە ڕێژەی ٣٠% لە قەبارەی سروشتی گەورەتر دەردەکەوێت.

بوریس باسکهوفر، یەکێك لە پسپۆڕانی بواری توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات ، گەنجان بە ڕێژەیەکی زۆر وێنەی سێڵفی دەگرن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە بۆیە پێیان وایە کە ئەو شێوەیەی لە وێنە سێڵفیەکانیاندا هەیە هەمان شێوەی سروشتیانە ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەرونیان دروست دەکات یاخود بەهۆی کۆمێنتی نەخوازراوەوە دوچاری بارێکی دەرونی خراپ دەبن.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (CNET)ی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە ٥٥%ی ئەو کەسانەی نەشتەرگەری جوانکاریان ئەنجام داوە ئامانجیان بووە کە لە وێنە سێڵفیەکاندا جوانتر دەربکەون، ئەوەش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە ڕێژەی ١٣% زیاد کردووە.

خاك-ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved